زیلینسکى: سێ هەزار سەربازیى ئۆکراینا لە شەڕى رووسیا کوژران عێراق ناوچەکە و جیهان
سەرۆکى ئۆکراینا لە بارەى دواین ئامارى کوژراو و بریندارانى جەنگى وڵاتەى بەرامبەر ڕووسیار ئاشکرا دەکات و دەشڵێت، "لەسەرەتاى جەنگى ئۆکراینا لەگەڵ ڕووسیا لە ماوەى حەوت هەفتەى ڕابردوو، تا ئێستا سێ هەزار سەربازیى وڵاتەکەى کوژراون و نزیکەى (10) هەزار سەربازیش بریندار بوونە."

بەپێى هەواڵێکى ماڵپەڕى (دیفاع عەرەبى) ڤلادیمێر زیلینسکى، سەرۆکى ئۆکراینا بە کەناڵى (ئى ئێن ئێنى) ئەمەریکى ڕاگەیاندووە، "تاوەکو ئێستا زیاتر لە (19) هەزار سەربازیى ڕووسى لەو جەنگەدا کوژراون". سەبارەت ئامارى قوربانیانى خەڵکى سڤیلى شەڕى ئۆکراینا و ڕووسیا دەڵێت، "ژمارەیەکى زۆرى خەڵکى سڤیلى ئۆکراینى کوژراون و زانینى ژمارەکەیان بە دروستى ئەستەمە."

ڕۆژى هەینى ڕابردوو فەرماندەیەکى باڵاى سەربازیى رووسیا لە مۆسکۆ بە پێچەوانەى لێدوانى سەرۆکى ئۆکراینا ڕایگەیاند، "زیانە سەربازییەکانى سوپاى ئۆکراینا گەیشتۆتە (1351) هەزارى کوژراو و زیاتر لە (3825) هەزارى دیکەش بریندار بوونە."

لەبەرامبەردا ناتۆ پێیوایە، ئەو ژمارانەى لەلایەن بەرپرسانى سەربازیى ئۆکراینا و رووسیار لەسەر کوژراو و بریندارانى ئەو جەنگە بڵاودەکرێتەوە زێدەڕۆیى تێدا، چونکە بە پێى هەڵسەنگاندنى هاوپەیمانى ناتۆ بۆ زیانە سەربازییەکانى رووسیا، لەسەرەتاى دەستپێکردنى جەنگەکەوە، "7000 تا 15000" هەزار سەربازیى ڕووسى لە ئۆکراینا کوژراون، ئەمەیش وایکردووە مۆسکۆ نەتوانى سەرکەوتنى سەربازى لەشەڕى کۆکراینا ڕابگەیێنێ.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین