كازمى دووپات له‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنى یاساى ئاسایشى خۆراك ده‌كاته‌وه
نوچه‌نێت
له دیدارێكى له‌گه‌ڵ حاكم زاملى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق، مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق دووپاتى له گرنگى په‌سه‌ندكردنى یاساى ئاسایشى خۆراك كرده‌وه، كه له په‌رله‌مان خوێندنه‌وه‌ى دووه‌میشى بۆ كراوه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 17ى نیسانى 2022 مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له نووسینگه‌ى خۆى له‌گه‌ڵ حاكم زاملى جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق كۆبووه‌وه.
نووسینگه‌ى مسته‌فا كازمى له راگه‌یێندراوێكدا باسى له‌وه كردووه، كازمى و زاملى له كۆبوونه‌وه‌كه باسیان له یاساى پاڵپشتى فریاگوزارى ئاسایشى خۆراكیان كردووه و به پێویستیان زانیوه ئه‌و یاسایه په‌سه‌ند بكرێت. جیا له‌مه‌یش باسیان له‌وه كردووه پێویسته ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێكردن و یاسادانان رووبه‌ڕووى ئه‌و ته‌نگژه ئابوورییه ببنه‌وه كه كاریگه‌رى له‌سه‌ر عێراق هه‌یه.
یاساى پاڵپشتى فریاگوزارى ئاسایشى خۆراك و گه‌شه‌پێدان له په‌رله‌مانى عێراق و دوو خوێندنه‌وه‌ى بۆ كراوه، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا ناڕه‌زاییه‌كى زۆر له دژى ئه‌م یاسایه هه‌یه.

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment