جێبەجێکردنى پڕۆژەى ئاوى دەربەندیخان دەستپێدەکاتەوە کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزارى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیێنێت، دەست بەجێبەجێکردنى پڕۆژەى ئاوى دەربەندیخان دەکرێتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (17/نیسان/2022) وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزار ڕایگەیاند، "دوای ئەوەی بەهۆی كۆرۆنا كاركردن لە پرۆژەی ئاوی دەربەندیخان وەستا، دووبارە لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دەست بە جێبەجێكردنی دەكرێتەوە، ئێستا نزیكەی 60%ی كارەكانی جێبەجێكراوە و بڕیارە ئەو بەشەی ماوە بەمزووانە تەواو بكرێت."

وەزارەتى شارەوانى باس لەوەدەکات، "بە گوژمەی 19،799،100 ملیۆن دۆلار لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار جێبەجێ‌ دەكرێت"، هەروەها "ئەم پرۆژەیە 75 هەزار كەس لە دانیشتووانی دەربەندیخان و دەوروبەری لێی سوودمەند دەبن، گرفتی پیسبوونی ئاو و كەمی ئاو لە سنوورەكە بە تەواوی چارەسەر دەكات."

ئەوەش هاتووە، “تا ئێستا 60%ی كارەكانی جێبەجێكراوە، هاوكات بە ڕێژەی 90%یش كاری ئەندازەی شارستانی و 100%ی كاری دیزاینی تەواو بووە."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین