دکتۆر دەشتی دزەیی: دەمامک کاریگەری بۆ خۆڵبارین  نییە تەندرووستی

لاڤین عومەر: نوچەنێت

بەپێی بەڕیوەبەرایەتی کەشناسی عێراق، رۆژی سێشەممەی داهاتوو شەپۆلێکی عێراق شارەکانی عێراق دەگرێتەوەو کاریگەری لەسەر هەرێمی کوردستانیش دەبێت.

تا ئێستا دووشەپۆلی دیکەی خۆڵبارین عێراق و هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە. بە پێی پێشبینییەکان ئەگەری هەیە ئەمساڵ زۆرترین شەپۆلی خۆڵبارین روبکەنە ناوچەکە. 

دکتۆر دەشتی دزەیی پسپۆڕی بەشی هەناو، دەربارەی کاریگەریی خۆڵبارین لەسەر تەندروستی مرۆڤ، لەلیدوانێکی تایبەت بۆ نوچەنێت گوتی: ئەگەر خۆڵەکە-کەرەستەی ئۆرگانی تێدا بێت کاریگەری زۆر دەبێت، بەڵام ئەگەر کەرەستەی نا ئۆرگانی تێدابێت کاریگەری نییە".

سەبارەت بە جۆتی کاریگەرییەکە دکتۆر دەشتی دەڵێت: ئەگەر هاتو کەرەستەی ئۆرگانی تێدابێت ئەوا هەستیاری لە سنگ و رەبۆ  زیاد دەکات، ئەوانەی کە ئێستا هەستیارییان هەیە، نا ئۆرگانی وەکو تۆز و خۆڵ کاریگەری نییە بەڵام بەهۆی ئەوەی کەرەستەی ئۆرگانی لەگەڵدایە وەک هەستیاری هەڵاڵە، گیاو گوڵ بەهۆی ئەوانەوە هەستیارییەکەیان زیاد دەکات.

سەبارەت بە خۆ پارێزی لە تۆزو خۆڵ، ئدکتۆر دەشتی جەخت لە خۆپاراستن دەکاتەوە و دەڵێت:دەبێت دەرگا و پەنجەرە دابخەین و نەهێڵین تۆزو خۆڵ بێتە ژوورەوە، هەیە دەڵێت دەمامک دەبەستم دەمامک ئەوەندە کاریگەری نییە و تەنیا بۆ ڤایرۆس بەکار دێت، بەڵام بۆ هەستیاری و خۆڵ کاریگەری نییە. بۆیە باشتر وایە ئەگەر بکرێ لە ماڵ بمێننەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین