شەپۆلێکی دیکەی خۆڵبارین عیراق دەگرێتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

شەپۆلێکی دیکەی خۆڵبارین عێراقی گرتووەتەوە و بە پێی پێشبینییەکان، ئەمجارە هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.

ئەمڕۆ شەممە (14/ئایار/2022)گوتەبێژی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق رایگەیاند: پێشبینی دەکرێت خۆڵبارینێکی دیکە شارەکانی خوارو و ناوەڕاستی عیراق بگرێتەوە، بەڵام کەشوهەوا لە شارەکانی هەرێمی کوردستان ئاسایی دەبێت. 

عامر جابری دەشڵێت: خۆڵبارینەکە شارەکانی باشوری عێراقی گرتووەتەوە، بەهۆی بای باکوری رۆژئاوای مام ناوەند، کە خێراییەکەی لە 20 بۆ 30 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، هەندێک کاتیش دەگاتە 40 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، ئەمەش خۆڵبارینی لە هەندێک ناوچە دروستکردووە، بەڵام کاریگەرییەکەی زۆر نییە بەراورد بە خۆڵبارینەکانی رابردوو.  

سەبارەت بە هەرێمی کوردستان، گوتەبێژی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق پێشبینیدەکات: ئەمڕۆ پلەی گەرما لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کەمێک بەرزدەبێتەوە، هیچ ئاماژەیەکیش نییە خۆڵبارین لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان رووبدات.

بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق کە لە ساڵی 2021 بڵاوکراوەتەوە، 26 ملیۆن دۆنم زەوی لە عێراق دەتوانرێت کشتوکاڵی تێدا بکرێت، بەڵام نەبوونی پشتیوانی حکومی بۆ جوتیاران و- وشکەساڵی، وایکردووە 45٪‏ـی زەوییە کشتوکاڵییەکان بەکارنەهێنرێن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین