حکومەتی ئەڵمانیا بۆ هاوڵاتیانی: بە ئاوی گەرم خۆتان مەشۆن
نوچەنێت
بەگوێرەی همشهری ئۆنلاین، حکومەتی ئەڵمانیا داوای لە هاوڵاتیانی کردووە، کە لە ئەگەری نەمانی گاز بە ئاوی گەرم خۆیان نەشۆن، چونکە ئەگەر بەرلین بڕیار بدات هاوردەکردنی گاز لە روسیا رابگرێت، گازی خەزنکراوی ئەم وڵاتە تاکو سەرەتای پاییز بەش دەکات.
کڵاوس مولێر، سەرۆکی تۆڕی گازی ئەڵمانیا، لە چاوپێکەوتنێکیدا بە هاوڵاتییان دەڵێت: ئایا بەڕاستی پێویستە هەر حەوت رۆژی هەفتە، بە ئاوی گەرم خۆتان بشۆن، کە بە-بەکارهێنانی گاز ئاوەکە گەرم دەبێت.
لە ماوەی رابردوو مارگارت وستاگر، بەرپرس لە کۆمسیۆنی ئەوروپا، لەوبارەیە دانیشتوانی یەکێتی ئەوروپای رایگەیاندووە: کە دەبێ خۆشوشتنی خۆتان و منداڵەکانتان کۆنترۆڵ بکەن.
بەهۆی فشارەکانی یەکێتی ئەورپاو، بۆ گەمارۆ خستنەسەر نەوت و گازی روسیا بەهۆی شەڕی لەگەڵ ئۆکرانیا، ئەڵمانیا مانگی رابردوو پلانێکی بەپەلەی بۆ بەڕێوەبردنی بەکارهێنانی گاز لەم وڵاتەدا گرتووەتە پێش، کە لەوانەیە ببێتە هۆی دیاریکردنی بەشە گازی هاوڵاتیان.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment