لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه له هێرشه‌كه‌ى هه‌ولێر سه‌رى له یه‌ك خاڵ سوڕماوه
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 18ى نیسانى 2022 رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت لێدوانى دوو به‌رپرسى باڵاى عێراقى بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه باسیان له ئه‌نجامى لێكۆڵینه‌وه‌ى هێرشه‌كه‌ى سه‌ر هه‌ولێر كردووه، كه له 13ى مانگى رابردوو له لایه‌ن سوپاى پاسدارانى ئێرانه‌وه ئه‌نجام درا و به دیاریكراوى ماڵى شێخ باز كه‌ریم به‌ڕێوه‌به‌رى جێبه‌جێكارى كۆمپانیاى “كار” كرایه ئامانج، به‌ڵام هیچ زیانێكى گیانى له هێرشه‌كه نه‌بوو.
لیژنه‌كه له‌وه سه‌رى سوڕماوه بۆچى ماڵى شیخ باز كراوه‌ته ئامانج
به‌رپرسه‌كان دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانى په‌یوه‌ندیدار به دۆسیه‌ى سیخوڕ‌ى یه‌ك به‌ڵگه‌یان نه‌دۆزیوه‌ته‌وه، سه‌لمێنه‌رى گومانه‌كانى ئێران بێت له‌وه‌ى باره‌گاى موساد له هه‌ولێر هه‌بێت. دوو به‌رپرسه‌كه په‌یوه‌ندیدارن به لێكۆڵینه‌وه‌كان و ناویشیان ئاشكرا نه‌كراوه.
ئه‌وان ده‌ڵێن پێشتر ئێران ناڕه‌زایى له بوونى ئۆپۆزسیۆنى كوردى ئێران ده‌ربڕیوه و په‌یامی ناڕه‌زاییشى به حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و عێراق داوه، به‌ڵام باسى بوونى موسادى له هه‌ولێر نه‌كردووه.
دوو به‌رپرسه عێراقییه‌كه باسیان له‌وه كردووه كه‌شێكى هه‌ستیار له لێكۆڵینه‌وه عێراقییه‌كه هه‌بووه، له‌وانه سه‌رسوڕمانى لێكۆڵه‌ره‌وه‌كانى ئاژانسى زانیارى له‌وه‌ى بۆچى ماڵى خاوه‌ن كارێك بۆ هێرشه‌كه دیاریكراوه، كه له لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتووه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى به چالاكییه نایاساییه‌كان نيیه، یه‌كێك له به‌رپرسه‌كان ده‌ڵێ، "باز كه‌ریم هاوكار بوو، به‌ڵام هێشتا تووشى شۆك بووه له‌وه‌ى روویداوه".
به‌رپرسه‌كان ده‌شڵێن، تیمێكى ته‌كنیكى لێكۆڵینه‌وه رووماڵێكى قووڵى بۆ ئه‌و ماڵه كردووه كه هێرشى كراوه‌ته سه‌ر، هیچ داوێكیان نه‌دۆزیوه‌ته‌وه كه تۆمه‌ته‌كه‌ى ئێران بسه‌لمێنێ، پاشماوه‌ى هێرشه‌كه ئاماژه بووه، بۆ ئه‌وه‌ى كه باڵه‌خانه‌یه‌كى مه‌ده‌نى بووه و هیچ گومانى تێدا نییه.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى هه‌ڵوێستى ئێران له‌سه‌ر ئه‌م لێكۆڵینه‌وانه چییه؟ یه‌كێك له به‌رپرسه‌كان له وه‌ڵامدا ده‌ڵێ، "به‌غدا داواى له لایه‌نى ئێرانى كردووه، تۆمه‌كانى له‌سه‌ر بوونى ئیسرائیلى به‌هێز بكات، به به‌ڵگه‌یه‌ك تا بتوانێ به‌دواى ئیسرائیلییه‌كان بێت، به‌ڵام ئێران ئه‌و كاره‌ى نه‌كردووه، هه‌رچه‌نده عێراق چه‌ندان جار هه‌وڵه‌كانى دووباره كردووه‌ته‌وه، ئاژانسه‌كانى زانیاریش لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى فراوانیان كردووه بۆ دۆزینه‌وه‌ى به‌ڵگه".
په‌رله‌مانتارێكى سه‌ربه‌خۆى عێراق كه به‌شدار بووه له دانیشتنه‌كانى لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر دۆسیه‌كه ده‌ڵێ، "ئه‌وه‌ى ئیره‌ج مه‌سجدى باڵیۆزى پێشووى ئێران باسى كردووه، به‌س نییه بۆ سه‌لماندنى بوونى باره‌گاى موساد، هیچ زانیارییه‌كى به سوودیشى به عێراق نه‌داوه، ته‌نیا تۆمه‌ت نه‌بێت كه زیاتر گومانن".
هێرشه‌كه به‌شێك بووه له شڵه‌ژانى ئێران
په‌رله‌مانتاره‌كه باس له‌وه ده‌كات چۆن تۆمه‌تى ئێران گۆڕاوه، له بوونى ئۆپۆزسیۆنى ئێران له هه‌ولێر، بۆ بوونى باره‌گاى ئاشكراى ئیسرائیل، ده‌شڵێ، "ئه‌و گۆڕانكارییه وا ده‌كات عێراقییه‌كان گومان له هێرشه‌كه بكه‌ن و به به‌شێك له‌و شڵه‌ژانه‌ى ئێرانى بزانن كه به‌رانبه‌ر هه‌ڵبژاردنى ئۆكتۆبه‌رى رابردوو و لێكه‌وته‌كانى، هه‌یه‌تى".
شه‌رق ئه‌وسه‌ت ئاماژە بۆ ئه‌وه ده‌كات، ئه‌و ئه‌نجامانه له‌گه‌ڵ ئه‌و لێكدانه‌وه‌یه یه‌ك ده‌گرێته‌وه كه ده‌ڵێ، ئێران بۆ ئه‌وه‌ى هێرشى كردووه تا فشار بخاته سه‌ر پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، كه له‌گه‌ڵ ره‌وتى سه‌در هاوپه‌یمانه. كه‌چى دووبه‌رپرسه‌كه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت باس له‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ى ئه‌وان سه‌یریان كردووه پشت به لێكدانه‌وه‌ى حزبى نابه‌ستێ، به‌ڵكو له‌سه‌ر پرۆسه‌ى پرسینه‌وه و به‌دواداچوون وه‌ستاوه، له‌گه‌ڵ شوێنكه‌وتنى زانیارى و كه‌س و شوێنه‌كان، كه‌چى هه‌ر ده‌ركه‌وتووه كه گریمانه‌ى بوونى باره‌گاى موساد لاوازه.
دواى هێرشه‌كه‌ى سه‌ر هه‌ولێر عێراق دوو لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ى پێكهێنا، لیژنه‌یه‌كیان په‌رله‌مانى بوو كه له‌لایه‌ن حاكم زاملى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرا. ئه‌ویتریان حكومى بوو سه‌رۆكه‌كه‌ى قاسم ئه‌عره‌جى راوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى عێراق بوو.
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر به‌رپرسانى عێراقى بۆ میدیاى ناوخۆ و عه‌ره‌بى چه‌ندان جار باسیان له‌وه كردووه، عێراق له رێكخراوه هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان سكاڵا له ئێران ناكات، دووپاتیان كردووه‌ته‌وه كه تا ئێستا به‌ڵگه‌یه‌ك له‌سه‌ر بوونى موساد له هه‌ولێر نییه.
به‌رپرسانى عێراق ئاشكرایشیان كردووه، عێراق چه‌ندان جار به فه‌رمى داواى له ئێران كردووه، به‌ڵگه‌ى پێ بدات بۆ ئه‌وه‌ى بیسه‌لمێنێ ئیسرائیلییه‌كان له هه‌ولێرن، كه‌چى ئێران وه‌ڵامى عێراق ناداته‌وه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment