برسێتیه‌كه‌ى عێراق نیگه‌رانكه‌ره‌ کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

په‌یمانگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بۆ توێژینه‌وه‌ له‌ سیاسه‌تى خۆراك، ئاستى وڵاتانى جیهانى له‌ رووى برسێتییه‌وه‌ پۆلین كردووه‌، عێراق له‌ خانه‌ى سێیه‌م دێت به‌ ریزبه‌ندى 85 و جۆرى برسێتییه‌كه‌ى به‌ “نیگه‌رانكه‌ر” دانراوه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 18ى نیسانى 2022 ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز باسى له‌و ریزبه‌ندییه‌ كردووه‌، كه‌ په‌یمانگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بۆ سیاسه‌تى خۆراك بۆ برسێتى دیارى كردووه‌. وڵاتان بۆ چوار خانه‌ پۆلین كراون، "كه‌مترین برسێتى" "مامناوه‌ند" نیگه‌رانكه‌ر" "ترسناك".

له‌ ریزبه‌ندییه‌كه‌ هاتووه‌ عێراق پله‌ى 85 ى هه‌یه‌، له‌ ریزى ئه‌و وڵاتانه‌یه‌ كه‌ برسێتیه‌كه‌ى نیگه‌رانكه‌ره‌. زه‌رغام محه‌مه‌د ئابووریناسى عێراق له‌ لێدوانێكى بۆ شه‌فه‌ق نیوز باسى له‌وه‌ كردووه‌، "هه‌ر وڵاتێك ئاسایشى خۆراكى نه‌بێت، ئه‌وا ده‌كه‌وێته‌ به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ى برسێتى".

سه‌باره‌ت به‌ وڵاته‌كانى ترى عه‌ره‌بى له‌ ریزبه‌ندییه‌كه‌، كوێت به‌ پله‌ى یه‌كه‌م هاتووه‌ كه‌ كه‌مترین برسێتى تێدایه‌، دواى ئه‌و توونس كه‌ پله‌ى دووه‌مى هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئاستى عه‌ره‌بى و له‌سه‌ر ئاسته‌ جیهانییه‌كه‌یش 22، دواتر سعوودیه‌ پله‌ى سێیه‌مى هه‌یه‌ له‌ وڵاتانى عه‌ره‌بى و له‌سه‌ر ئاسته‌ جیهانییه‌كه‌ى 29ى هه‌یه‌، هه‌ر یه‌كه‌ له‌ جه‌زائیر و ئوردن و مه‌غریب و ته‌نانه‌ت لوبنانیش باشترن له‌ عێراق. په‌یمانگه‌كه‌ هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه‌ى بۆ ساڵى 2021 كردووه‌. برسێتى یه‌مه‌ن و سۆماڵیش به‌ "ترسناك" دانراوه‌، له‌ ریزبه‌ندى 115 و 116 دان.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین