سبەى مووچەى 16 وەزارەت و دەستە دابەشدەکرێت کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

وەزارەتى دارایى و ئابوورى حکوومەتى هەرێمى گوردستان، بەردەوامە لە دابەشکردنى مووچەى مانگى ئادار و سبەى سێشەممەش مووچەى  (16) وەزارەت و دەستە دابەشدەکرێت.

بەپێى ئەو خشتەیەى وەزارەتى دارایى و ئابوورى هەرێمى کوردستان لە (17/7/نیسان) بڵاویکردەوە، سبەى شەممە (19/4) مووچەى هەر یەک لە وەزارەتەکانى داد، ئەوقاف، سامانە سرووشتییەکان، پلاندانان، بازرگانى و پیشەسازى، کشتوکاڵ و ئاودێرى، گواستنەوە و گەیاندن دابەشدەکرێت.

هەر بەپێى خشتەى وەزارەتى دارایى، سبەى مووچەى چەند ئەنجوومەن و دەستەیەک دابەشدەکرێت لەوانە: (ئەنجوومەنی دادوەری، دەستەى مافی مرۆڤ، دەستەی دەستپاکی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی ژینگە، دەزگای مین، ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، دیوانی چاودێری دارایی، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن.)

جێگەى ئاماژەپێدانە ڕۆژى پێنجشەممەى ڕابردوو (7/نیسان/2022) وەزارەتى دارایى و ئابوورى لە ڕاگەیێندراوێکدا خشتەى سەرجەم وەزارەت و دەستەکانى بڵاوکردەوە، بەپێى خشتەکەش ڕۆژى یەکشەممە (10) نیسان دەست بەدابەشکردنى مووچەى مانگى ئادار کرا و ڕۆژى پێنجشەممە  (28/نیسان) دابەشکردنى مووچەى مانگى ئادار کۆتایی پێدێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین