هێمن هەورامى: نابێت هیچ لایه‌ك ئیراده‌ی خۆی بەسەر ماف و نوێنەرانى پێکهاتەکاندا زاڵ بكات
نوچەنێت:
ئەمڕۆ دووشەممە (17/نیسان/2022) هێمن هەورامى، جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان لەدیدارێکدا لەگەڵ ریکاردۆ رۆدریگێز به‌رپرسی یۆنامی له هه‌رێمی كوردستان کۆبوونەوە.
ماڵپەڕى پەرلەمانى کوردستان لەبارەى ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکە لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، جێگری سەرۆکی پەرلەمان داوای لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد هاوكاربن بۆ ئامادەکردنی تۆماری دەنگدەران و هەماهەنگی هەبێت لە نێوان هەردوو کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی هەرێم و عێراق بۆ وەرگرتنی تۆماری بایۆمەتری عێراق."
سەبارەت بە هەموارکردنەوەى یاساى هەڵبژاردن، هێمن هەورامى ڕایگەیاند، "لێکتێگەیشتن لە نێوان لایه‌نه‌كان هه‌یه، و فراكسیۆنه‌كانیش هاوڕان به‌بێ رێكکه‌وتن و گه‌یشتنه خاڵی هاوبه‌ش له یاسای هه‌ڵبژاردن، پاش خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م نه‌خرێته ده‌نگدان تاوه‌كو هه‌موولایه‌ك بگه‌نه خاڵی هاوبه‌ش و سازان و جیاوازییه‌كانیان كه‌متر بكرێته‌وه".
هەروەها جێگرى سەرۆى پەرلەمانى کوردستان گووتیشى، "ده‌بێت ماف و نوێنه‌رایه‌تیی پێكهاته‌كان پارێزراوبێت، و فراكسیۆنه‌كانیان و دامه‌رزاوه‌ی حیزبی و سیاسی و ئاینی و كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و كه‌سایه‌تی ئه‌كادیمیه‌كانیان خۆیان بڕیاربده‌ن كه شێوه‌ی نوێنه‌رایه‌تییان دەبێت چۆن بێت، و نابێت هیچ لایه‌ك ئیراده‌ی خۆی به‌سه‌ریاندا زاڵ بكات."

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment