هیچ هێزێكى عێراق نه‌خراوه‌ته‌ حاڵه‌تى ئینزاره‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ماڵپه‌ڕه‌ عێراقییه‌كان بڵاویان كردووه‌ته‌وه‌، له‌سه‌رانسه‌رى شاره‌كانى عێراق "ئیزار جیم" بۆ سوپا راگه‌یێندراوه‌، بۆئه‌وه‌ى له‌ بارودۆخى ئه‌منى له‌ ئاماده‌باشى بن، كه‌چى فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا روونى ده‌كاته‌وه‌، كه‌ هیچ ئینزارێك نییه‌، ته‌نیا پلانێك بۆ ناوچه‌یه‌كى به‌غدا هه‌یه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 19ى نیسانى 2022 چه‌ند ماڵپه‌ڕێكى عێراقى بڵاویان كردووه‌ته‌وه‌، ته‌واوى هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى عێراق خراونه‌ته‌ حاڵه‌تى ئاماده‌باشییه‌وه‌ و بڕیارى راگه‌یاندنى "ئینزار جیم" دراوه‌، كه‌ جۆرێكه‌ له‌ وریایى بۆ سوپا تا له‌وپه‌ڕى ئاماده‌یى بێت.

ئه‌حمه‌د سه‌لیم فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا له‌م هه‌وڵانه‌ هاته‌ده‌نگ و له‌ لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى ئاژانسى هه‌واڵى عێراق رایگه‌یاندووه‌، "تا ئێستا هیچ په‌یام و بانگه‌وازێك له‌ ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان یان وه‌زاره‌تى به‌رگری نییه‌، بۆ ئه‌وه‌ى یه‌كه‌كانى سوپاى بخرێنه‌ ئینزاره‌وه‌".

فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غداد دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ پلانێكى ئه‌منى هه‌یه‌ بۆ مانگى ره‌مه‌زان، به‌ تایبه‌تى له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كى به‌غدا، له‌وانه‌ كه‌ڕاده‌. ئه‌گینا هیچ ئینزارێك نییه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین