ئايا ئەستەنبۆڵ  بۆ بزنسمانانى رووسيا دەبێتە لەندەنى نوێ؟ شیکاری

نوچەنێت:

لەدواى هێرشى رووسيا بۆ سەر ئۆكراينا، وڵاتانى ئەوروپا سزايان خستە سەر مۆسكۆ، بەشێكى سزاكان بۆ سەر بزنسمانەكانى ئەو وڵاتەيە لە وڵاتانى ئەوروپا، بۆيە بەناچارى هەوڵدەدەن روو لە توركيا بكەن.

ماڵپەڕى (خەبەر7)ى توركى بڵاويكردەوە، قەيرانى ئۆكراينا و سزاكانى بەسەر مۆسكۆ سەپێدنرا، وەبەرهێنەرانى رووسياى ناچاركرد بەخێرايى روو لە توركيا بكەن.

بيرەم چيك، سەرۆكى رابيتەى برەودان بە كەرتى خانووبەرە رايگەياند، "بەهۆى سزاكانى خراوەتەوە سەر مۆسكۆ، وەبەرهێنەران و دەوڵەمەند و رۆشنبيران و بزنسمانان وەك ناوەندێكى وەبەرهێنان روويان لە ئيستەنبۆڵ كردووە."

رۆژنامەى (وۆڵ ستريت جۆرناڵ) جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، بەهۆى سزاكانى رۆژئاوا بۆ سەر رووسيا، توركيا بۆتە پەناگەيەكى ئارام بۆ بزنسمانەكان، لە چەند رۆژى رابردوو وێنەى ئەناتۆڵى چۆبايس، نێردەى نێودەوڵەتى ڤلاديمێر پۆتين و گەورەترين بەرپرسى رووسيايە لە كرملين لە ئێستەنبۆڵ بڵاوكرايەوە.

هەروەها رۆمان ئەبرامۆفيچ، خاوەنى يانەى چێڵسى ئينگليزيى يەكێكى ترە لە كەسايەتييە ديارەكانى رووسيا رووى لە توركيا كردووە. 

ميخائيل برۆخۆرۆڤ، خاوەنى سندوقى (ئۆنكسيم بانك) پارچە زەوييەكى كڕيووە، بە بڕى (20) مليۆن دۆلار بۆ دروستكردنى هۆتێلێك لە شارۆچكەى چيچمى لەسەر دەرياى ئيجە كڕيووە.

لەندەنى نوێ

ئەو ماڵپەڕە ئاماژەى بەوەشكردوو، پێشتر لەندەن شوێنى سەرەكى وەبەرهێنەرانى رووسيا بوو، بەگوێرەى خەمڵاندنى وەزارەتى دەرەوە و كاربارى هاوبەش، زياتر لە (10) هەزار بزنسمانى رووسيا لە لەندەن هەبوون.

لە (2015) شارەزايانى (دويچ بانك) هەندێك وردەكارييان لە داتاكانى بانكى رووسيا و ئينگلتەرا گەيشتنە ئەو ئەنجامەى لە (2006) قەبارەى سەرمايەى رووسيا لە رێگەى ژمارە نهێنييەكان گەيشتە (129) مليار دۆلار.

رۆژنامەى (سەنداى تايمز)ى بەريتانيا، هەزار كەسى لە پياوە دەوڵەمەندەكانى وڵاتەكەى بڵاوكردۆتەوە، كە زۆربەيان رووسى بوون ياخود لەوێ كاريان كردووە، لەكاتى ئامادەكردنى ئەو ليستە، سامانە تۆماركراوەكانيان لە رێگەى پشك و زەوى و خانووبەرە و كارى هونەرى بوو.

دواى ئەوەى ليزە تروس، وەزيرى دەرەوەى بەريتانيا رايگەياند، "بەهۆى سزاكانى سەر رووسيا، ئەگەر هەيە بەگوێرەى ياسا دەستبەسەر سامانى بزانسمانانى رووسيا دابگيرێت."لەدواى ئەو لێدوانە لەندەن چيتر بۆ بزنسمانانى رووسيا پەناگەيەكى ئارام نابێت، بۆيە بەناچارى پەنا دەبنە بەر ئيستەنبۆڵ كە ئەگەر هەيە لە دوارۆژ ببێتە شوێنگرەوەى بەريتانيا.

كەريم رۆتا، جێگرى پێشووى پارێزگارى (ئاكبانك) رايگەياند، "بەتێپەڕينى كات دەكرێت (10 بۆ 15) مليار دۆلار بگوازرێتەوە بۆ توركيا، ئەگەر سەيرى كۆى بەرهەمى ناوخۆى توركيا بكەين ئێستا بۆ (800) مليار دۆلار بەرزبۆتەوە، بەڵام هاتنى ئەو بڕە پارەيە گۆڕانكارى لە ئابوورى توركيا دروست ناكات.

ئەوساڵ شەهباز، شارەزا لە كاروبارى ئابوورى بە رۆژنامەى (دنياى)ى توركى راگەياند، "پێويست ناكان چاوەڕوانى هاتنى سەرمايەى نوێى رووسيا بۆ توركيا بكەين، تا ئێستا سێ مليار دۆلار هاتووە، ناتوانين بڵێين پارەى تريش رەوانە دەكرێت، بەدووريش دەزاندرێت هەوڵەكانى توركيا بۆ سوود وەرگرتن لەو دۆخە سەركەوتوو بێت، تاوەكو بتوانێت ئيستەنبوڵ بكات بە ناوەندێكى نوێى ئابوورى لە جيهان، چونكە ناوەندى ترى وەك لەندەن و فرانكفۆرت و ئەمستردام و دوبەى هەيە، ئەوە وادەكات بۆ توركيا قورس بێت ململانێ ئەو شوێنانە بكات."

سەبارەت بە بەرزووبوونەوەى ئابوورى توركياش بەگوێرەى ئەو چاوێرە، چاوەڕوان دەكرێت لە ماوەى (10 بۆ 15) ساڵ ئابوورى توركيا بە رێژەى لە (5%) بەرزبێتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین