ئاگر لە ناوچەی پیشەسازی سلێمانی کەوتەوە

نوچەنێت

ئاگر لە ناوچەی پیشەسازی سلێمانی کەوتەوە، وێڕای هەوڵەکانی تیمەکانی بەرگری شارستانی نەتوانراوە کۆنتڕۆڵ بکرێت.

چەند خولەکێک لەمەوبەری ئەمشەو سێشەممە(19/نیسان/2022 ) ئاگر لە ناوچەی پیشەسازی سلێمانی کەوتەوە. وێڕای هەوڵدان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە بەڵام بەردەوامە و نەتوانراوە کۆنتڕۆڵ بکرێت.

بەپێی زانیارییەکان ئاگرەکە لە کۆگایەکی ناوچەی پیشەسازی کەوتووەتە، تیمەکانی بەرگری شارستانی لە هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەدان، بەڵام تا ئێستا بەردەوامە و نەتوانراوە کۆنتڕۆڵ بکرێت. بەهۆی بەردەوامی ئاگرەکە هۆکارو زیانەکانیشی نەزانراوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین