وەزیرى دارایى عێراق: ناردنى (200) ملیار دینارەکە بەردەوام دەبێت کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

عەلى عەلاوى، وەزیرى دارایى عێراق لەبارەى (200) ملیار دینارەکەى عێراق و ناردى بۆ هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیێنێت، ناردنى ئەو پارەیە بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە (20/نیسان/2022) عەلى عەلاوى، وەزیرى وەزیرى دارایى عێراق لە دیمانەیەکدا لەگەڵ روویداو ڕایگەیاند، ناردنى (200) ملیارەکە لەلایەن بەغداوە بۆ هەرێمى کوردستان بەردەوام دەبێت.

وەزیرى دارایى عێراق ئاماژەى بەوەکرد، ئەم (200) ملیار دینارە لە چوارچێوەی رێککەوتنی دوولایەنە کە لەنێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هەیە.

عەلى عەلاوى هەر لە بارەى (200) ملیارە دینارەکە گووتیشى، ئاشکرایە کە ئەم پارەیە پەیوەستە بە پێداویستییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ بودجەی ئیمێرجینسی و دەبێت بەپێی یاسا و ئەو رێککەوتنە بێت کە لە چوارچێوەی یاسای بودجەدا هەمانە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین