جێهێشتنى هێزەكانى رووسيا لە سووريا، ئيسرائيل نيگەران دەكات وەرگێڕان

نوچەنێت:

رۆژنامەى هارتسى ئيسرائيل بڵاويكردەوە، بەهۆى شەڕى ئۆكراينا رووسيا هێزەكانى خۆى لە بنكە سەربازييەكانى سووريا كەم دەكاتەوە، دواى چۆڵكردنيان ئێران هێزەكانى خۆى تێدا جێگير دەكات، ئەو گۆڕانكارييانەش دەسەڵاتدارانى تەلئەبيبى نيگەران كردووە.

بەرئيل، نووسەرى ئيسرائيلى رايگەياند، "دەنگدانى ئيسرائيل بۆ هەڵپەساردنى ئەندامييەتى رووسيا لە ئەنجوومەنى مافەكانى مرۆڤى سەر بەنەتەوە يەكگرتووەكان و لێدوانەكانى يائير لابيد، وەزيرى دەرەوەى ئيسرائيل، كە رووسياى بە تاوانى جەنگ تۆمەتبار كردبوو، دەسەڵاتدارانى مۆسكۆى تووڕە كردووە، لە بەرانبەر ئەو لێدوانانە وەزارەتى دەرەوەى رووسيا بە توندى وەڵامى تەلئەبيبى دايەوە و رايگەياند، "ئەو هەوڵەى ئيسرائيل قۆستنەوەى باردۆخى شەڕى ئۆكراينايە، بەڵام كێشەى فەڵەستين و ئيسرائيل كۆنترين كێشەيە تا ئێستا كۆمەڵگەى نێودەوڵەتى نەيتوانيووە چارەسەرى بكات."

لەلايەكى ترەوە ئەناتۆڵى ڤيكتۆرۆڤ، باڵيۆزى رووسيا لە تەلئەبيب رايگەياند، "ئەو قسانەى وەزيرى دەرەوەى ئيسرائيل، تۆمەتى بێبنەمان."

رۆژنامەى هارتس باسى لەوەشكردووە، نەفتالى بنێت، سەرۆك وەزيرانى ئيسرائيل هەوڵى نێوەندگيرى نێوان ئۆكراينا و مۆسكۆى دەدا، ئەوكاتە ئەو هەوڵانە رێگر بوون تەلئەبيب پاڵپشتى سزاكانى سەر رووسيا بكات، ئەو هەوڵەى بنێت لەپێناو پارێزگاريكردن بوو لەدۆستايەتى وڵاتەكەى لەگەڵ مۆسكۆ، كە بەو هۆيەوە ئيسرائيل ئازادانە بنكە و بارەگاكانى ئێرانى لە سووريا بۆردوومان دەكرد، بەڵام ئێستا وا دەردەكەوێت بەهۆى سەركێشيەكانى ئيسرائيل رووسيا ئارامى لێ بڕاوە.
لە هێرشەكانى هەفتەى رابردوو ئۆليگ گيراڤلۆڤ، فەرماندەى ناوەندى رووسيا بۆ ئاشتەوايى لە سووريا رايگەياند، "مووشەكێكى دژ فڕۆكەى ئيسرائيلى سووريا بەر يەكێك لە مووشەكانى رووسيا لەخاكى كەوتووە، لە (2007) بە سووريا فرۆشاوە، ئەو لێدوانەى بەربرسێكى باڵاى رووسيا نيشانەيەكە، كە ئەگەر هەيە مۆسكۆ هێرشە ئاسمانييەكانى ئيسرائيل بۆ سەر خاكى سووريا بكات.

پێشتريش ئەليكسەندەر ياڤيمۆڤ، باڵيۆزى رووسيا لە ديمەشق رايگەياند، "ئيسرائيل تەحەداى رووسيا دەكات، ئەگەر هەيە ئێمەش وەڵامى هێرشەكانى بۆ ناوخاكى سووريا بدەينەوە، كە ئامانجى ئەوەيە دۆخى سووريا ئاڵۆزتر بكات، بۆ ئەوەى بە رۆژئاوا بڵێت شوێنى كاركردن سووريايە."
سەرچاوەيەكى سەربازى بە رۆژنامەى هارتسى رايگەياند، "ئيسرائيل هەوڵدەدا زۆر بە هەستيارى هەنگاو بنێت، بەڵام قسەكردن تەنيا لەسەر هێرشەكان و زيانگەياندن بە ئامانجە هەستارييەكانى رووسيا نييە، چونكە چەندين ساڵە رەچاوى سياسى و هەماهەنگى ئاسمانى تەلئەبيب كراوە، تا ئێستا هيچ زيانێكى پێنەگەيێندراوە، ئێمە دركمان بەوە كردەوە رووسيا بەو نزيك بۆتەوە لە سنوور دانان بۆ هێرشەكانى ئيسرائيل بۆ ناوخاكى سووريا."

بەهۆى كەمكردنەوەى هێزەكانى لە سووريا هێزەكانى ئێران و گرووپەكانى نزيك لەو وڵاتە شوێنەكان پڕدەكەنەوە، فەرماندەى (47) سوورى، لەباشوورى پارێزگاى حەما دەچێتە ژێر فەرماندەرى هێزەكانى ئێران شوێنى هێزەكانى رووسيا دەگرنەوە، لە هەفتەى رابردووش نزيكەى (60) ئۆتۆمبێلى سەربازى گەيشتنە ئەو بنكەيە، كە چەكدارانى حزبوڵا  بەكارى دەهێنن.

لە دواى ئەو هەنگاوانەى رووسيا، هێزەكانى ئێران لە سووريا گۆڕانكارييان بەسەر نەهاتووە، قەبارەكەى بە جۆرێكە مەترسى بۆ سەر ئيسرائيل دروستكردووە. دواى دەستپێكردنى شەڕى ئۆكراينا، دۆخێكى نوێ لە سووريا دروستبووە، كە ئەگەر هەيە تاران لەرێگەى بڕيارەكانى سووريا باڵادەستتر بێت، چونكە ئەو بڵاوبوونەوە تازەيە لەسەر داواى بەشدار ئەسەد و بەڕەزامەندى رووسيايە، ئەوەش بەڵگەيە كە بۆ پڕكردنەوەى بۆشايى مۆسكۆ، ديمەشق پشت بە هێزى مرۆى ئێران دەبەستێت.

بەگوێرەى راپۆرتەكەى رۆژنامەى هارتس، پێشتر بۆ شەڕى ئۆكراينا رووسيا چەكدارانى سوورياى ناونووس كردووە، لەلايەكى تريشەوە مۆسكۆ لە شيشان و بيلارووسيا وڵاتانى تر چەكدارى هێناوە، ئەگەريش هەيە هێزەكانى لە سووريا كەمتريش بكاتەوە.

تا ئێستا رووسيا و ئيسرائيل لە سووريا هەماهەنگى سەربازييان هەيە، فۆكەسيان لەسەر بەرژەوەندييە هاوبەشەكانە، بەو ئامانجەى رێگە نەدەن ئێران پێگەى خۆى لە وڵاتە بەهێز بكات، ئێرانيش ئەو لێكتێگەيشتنەى قبوڵ بوو، تووڕەيى رووسيا ئەوەندە رێگە نەدات ئيسرائيل هێرش بكەنە سەر بنكەكانى ئێران و حزبوڵا، بەڵكو لەبەر ئەوەش ئێران لە گۆڕەپانى ئابوورى سووريا دوورخرايتەوە و مۆسكۆ دەستى بەسەر كێڵگە نەوتييەكانى ئەو وڵاتە داگرتووە، بۆيە رووسيا داوا لە ئەمەريكا دەكات لەكاتى واژۆكردنى رێككەوتنى ئەتۆمى سزاكانى، گرێبەستەكانى لەگەڵ سووریا نەگرێتەوە، ئەو داوايەى رووسيا ئێرانى تووڕە كردووە، بە مانۆڕێكى رووسى دەزانێت، كە مۆسكۆ دەيەوێت لەسەر حيسابى تاران سزاكانى سەرەخۆى سووك بكات.

ئەگەر هەيە ئەو ئاڵۆزيانەى نێوان رووسيا و ئێران ببێتە لێكتێگەيشتنى نوێ لەنێوان رووسيا و ئيسرائل، سەرەڕاى ئەوەش ئێران هيچ وەڵامێكى بۆ هێرشە ئاسمانييەكانى ئيسرائيل نييە، بەڵام هەركات سووريا بەهۆى پاشەكشەى هاوكارييەكانى رووسيا پشت بە ئێران ببەستێت، ئيسرائيل دەتوانێت بەياريێكى نوێ بەربەستى بۆ دروست بكات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین