بێ متمانەیى سیاسى کێشەى بۆ ئابووریى هەرێم و بەغدا دروست کردووە کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

ڕاوێژکارێکى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان پێوایە بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵى دەڵێت، ئەم بڕیارە لەژێر کاریگەرى هەڵبژاردنى سەرۆک وەزیران و سەرۆک کۆمار لەدژى نەوت و غازى هەرێم دراوە و دەشڵێت، بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵى تا ئێستا نەچۆتە بوارى جێبەجێکردن.

ئەمڕۆ چوارشەممە (20/نیسان/2022) د. بێوار خنسى، ڕاوێژکارى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە دیمانەیەک لەگەڵ دەنگى ئەمەریکا، سەبارەت بە دواین سەردانى شاندى هەرێمى کوردستان بۆ بەغدا ڕایگەیاند، لە وەڵامدا د. بێوار خنسی ڕایگەیاند، دواى چوونى ئەو شاندە هەندێ گۆڕانکارى لە بۆچوونى بەغدا ڕوویداوە، لەوانە وه‌زیری نه‌وتی عێراق بەروونى وتی ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردوویه‌تی 80% ته‌واون، وه‌ 20% هه‌ندێك گومانی له‌سه‌رهه‌یه‌ ئێمه‌ ده‌توانین پێكه‌وه‌ دابنیشین.

بە بۆچوونى د. بێوار خنسى، جۆرێک لە بێ متمانەیى لە نێوان هەرێم و بەغدا دروست بوو، ئەمەیش له‌به‌ر ده‌ستێوه‌ردانی سیاسی، بۆیە کێشەى بۆ ئابوورى هەرێم بەغدا دروستکردیە، بەڵام دەبێ كه‌رتی ئابووری دوربخه‌ینه‌وه‌ له‌ سیاسه‌ت بۆئه‌وه‌ی بتوانین چاره‌سه‌ری کێشەکان بکەن بۆ بەرژەوەندى هەردوولا.

سەبارەت بە غازى سروشتى هەرێمى کوردستان هەناردەکردنى لە داهاتوو، ئەو ڕاوێژکارەى سەرۆکى حکومەتى هەرێم دەڵێت، هه‌م به‌غداد و هه‌م كۆمپانیای بیانی له‌دۆخێكی هێمن سه‌قامگیر بێت ده‌توانین پێكه‌وه‌ به‌رهه‌می گاز زیاد بكه‌ین ئه‌وه‌ی پێمان بكرێت بۆ ناوخۆ بەکاری بهێنین، به‌هاوكاری عێراقیش ئه‌وه‌ی زیاد بێت ده‌توانیین بینێرینه‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ ئه‌وروپا له‌ڕێگه‌ی توركیا كه‌ باشترین ڕێگایه‌ و كورترین ڕێگایه‌ ئه‌گه‌ر بتوانین ئێمه‌ش وه‌كو هه‌ر وڵاتێكی تر هه‌تا ڕاده‌یه‌ك گازی سروشتی ڕه‌وانه‌ی جیهان بكات.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین