ئەمەريكا: توركيا رۆڵى گەورەى دەبێت لە لێپرسينەوەى رووسيا
نوچەنێت:
لەبەشێكى ترى قسەكانى پرايس ئاشكرايكرد، "لە (18) مانگى داهاتوو ئەنتۆنى بلينيكين، وەزيرى دەرەوەى ئەمەريكا ميواندارى مەلوود چاوشئۆغلۆ دەكات، بۆ گفتوگۆكردن لەسەر كۆمەڵێك دۆسيە، لەوانە رۆڵى توركيا لە لێپرسينەوەى رووسيا بەهۆى هێرشەكانى بۆ سەر گەلى ئۆكراينا."
لەو قۆناغەى ئێستا ئەنقەرە و واشنتن سەرقاڵى ئاساييكردنەوەى پەيوەندى نێوانيانن، كە بەهۆى دۆسيەى سووريا و كڕينى سيستەمى بەرگرى ئاسمانى (ئێس400) لە ڕووسيا ناكۆكييەكانى نێوانيان زيادى كرد، لەبەرانبەردا پەيوەندى نێوان توركيا و رووسيا بەهێزتر بوو، ئەوەش كاردانەوەى ئەمەريكاى لێكەوتەوە و توركياى لە پڕۆگرامى دروستكردنى فڕۆكەى (ئێف 35) دوورخستەوە.
سەبارەت بەگەڕانەوەى توركيا بۆ پڕۆگرامى دروستكردنى فڕۆكەى (ئێف 35)، وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئەمەريكا جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، "هەڵوێستى ئێمە بەرانبەر ئەم دۆسيە نەگۆڕاوە، پێشتر مەترسى كڕينى سيستەمى (ئێس400)مان رون كردۆتەوە، چونكە پێمان وايە ئەو سيستەمە لەگەڵ پڕۆگرامى فڕۆكەى (ئێف 35) ناگونجێت."
ئەوة لەكاتێكدايە توركيا چەندين جار داواى لە ئەمەريكا كردووە كۆتايى بە سزاكانى سەرى بهێنێت، لە مانگى ئۆكتۆبەرى ساڵى رابردوو داواى (40) فڕۆكەى (ئێف16)ى كرد لەگەڵ نوێكردنەوەى (80) فڕۆكە لە كۆمپانياى لۆكهيد مارتن.
لە مانگى رابردوو كۆشكى سپى نامەيەكى ئاڕاستەى كۆنگرێسى وڵاتەكەى كردووە، كە فرۆشتنى فڕۆكەى (ئێف16) خزمەت بە يەكگرتوويى ناتۆ دەكات، هەروەها مامەڵەى ئێستاى توركيا لە خزمەتى بەرژەوەندييەكانى ئەمەريكايە.
هەرچەندە توركيا زۆربەى نەوت و گازى سروشتى لە مۆسكۆ دەكڕێت، بەڵام لە دواى هێرشەكانى ئەو وڵاتە بۆ سەر ئۆكراينا، سەركۆنەى ئەو هێرشانەى كرد، بەڵام رەتيكردەوە، سزا بەسەر رووسيا و بزنسمانەكانى نزيك لە سەرۆكى ئەو وڵاتە بسەپێنێت، ئەو هەنگاوانەى توركيا كاريگەرى لەسەر ئاساييبوونەوەى پەيوەندى نێوان ئەنقەرە و واشنتن هەيە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment