ئه‌مریكا و ئێران كه‌سایه‌تى هه‌واڵگرى ده‌كه‌ن به باڵیۆزى خۆیان له عێراق
نوچه‌نێت
ئێران رايگه‌یاند محه‌مه‌د كازم ئال سادق ده‌كاته باڵیۆزى خۆى له به‌غدا، له شوێنى ئیره‌ج مه‌سجدى. به‌گوێره‌ى لێدوانى دیپلۆماتكارانى عێراق، "ئه‌م گۆڕانه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى به ته‌نگژه‌ى پێكهێنانى حكومه‌ته‌وه" نییه، به‌ڵام له پشت په‌رده‌وه باس له پێچه‌وانه‌ى ئه‌مه ده‌كرێت.
كه‌چى له واشنتنه‌وه لیژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه، سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه گوێى له ئیلینا رۆمانۆسكى گرت، كه باڵیۆزى نوێیه له عێراق، دیارترین خاڵ ئه‌وه بوو كه عێراق به به‌ردى بناغه وه‌سف ده‌كات و هۆشدارى له هه‌ژموونى میلیشیا چه‌كداره‌كان ده‌دات.
باڵیۆزه نوێیه‌كه‌ى ئێران كارامه‌یى دیپلۆماسى نییه
رۆمانۆسكى كه ئه‌ركه‌كه‌ى وه‌ك باڵیۆز له كوێت ته‌واو بووه، به ئه‌زموونێكى زۆره‌وه به‌ره‌و به‌غدا به‌ڕێ ده‌كه‌وێت، ئه‌زموونى ئه‌و له وه‌زاره‌تى به‌رگرى و ئاژانسى هه‌واڵگرى سى ئاى ئه‌یه"cia". ئه‌مه‌یش به پاڵنه‌رى داڕشتنه‌وه‌ى رێساكانه به‌ریه‌ككه‌وتنه له‌گه‌ڵ ئێرانییه‌كان، كه محه‌مه‌د ئال سادقیان ناردووه بۆئه‌وه‌ى له به‌غدا چاوه‌ڕوانى بكات.
به‌ڵام به‌سه‌رهاتى باڵیۆزه ئێرانییه‌كه زیاتر جێى سه‌رنجه له هاوتا ئه‌مریكیه‌كه‌ى، ژیاننامه‌كه‌ى له 10 ساڵى رابردوودا، دینامیكى سوپاى پاسدارانى ئێران ئاشكرا ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئاره‌زووى عه‌لى خامنه‌یى رابه‌رى ئێران، بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و شڵه‌ژانه‌ى كه ئیسماعیل قائانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌ق قودسى سوپاى پاسداران و ئیره‌ج مه‌سجدى نه‌یانتوانى چاره‌سه‌رى بكه‌ن.
محه‌مه‌د كازم ئال سادق له‌دایكبووى نه‌جه‌فه، سه‌ربه خێزانێكى ئێرانى - عێراقیه كه به‌وه ناسراوه پابه‌نده به خوێندن له حه‌وزه. ئه‌و خێزانه په‌یوه‌ندییه‌كى خوێندنى به خێزانه ئاینیه دیاره‌كان هه‌یه، هه‌ر له حه‌فتاكانى سه‌ده‌ى بیسته‌مه‌وه. ئه‌مه به‌ر له‌وه‌ى محه‌مه‌د ره‌زا ئال سادق برا گه‌وره‌كه‌ى محه‌مه‌د كازم لەسه‌ره‌تاى هه‌شته‌كان بچێته ئێران.
محه‌مه‌د ره‌زا تێكه‌ڵ به نووسینى شیعر بوو، له حه‌وزه‌ى قوم له خوێندنى ئاین به‌رده‌وام بوو. به‌ڵام باڵیۆزه نوێیه‌كه به‌ره‌و دامه‌زراوه‌ى سوپاى پاسدارانى ئێران چوو. تا به‌وه گه‌یشت رۆڵێكى باڵاى له عێراق هه‌بێت، به شێوه‌یه‌ك یه‌كێك بوو له‌وانه‌ى كه هه‌میشه یاوه‌رى قاسم سوله‌یمانى ده‌كرد. وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت زانینى شێوه‌زارى عێراقى یه‌كێك بووه له‌و هۆكارانه‌ى وا بكات باوه‌رى سلێمانى بێت. په‌یوه‌ندیشى له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانى شیعه وایكردووه بكه‌وێته ناو ته‌نگژه‌ى عێراقه‌وه، هه‌موو ئه‌مانه وایكرد شوێنگره‌وه‌ى پێشبینیكراوى سوله‌یمانى بێت له ناوچه‌كه.
باڵیۆزى نوێى ئه‌مریكا
ئه‌زموونێكى به‌هێزى له سه‌ربازى و هه‌واڵگرى هه‌یه
عێراق وه‌ك دۆسیه‌یه‌كى ستراتیژى ئێران، له ساڵانى رابردوودا له‌نێوان هه‌ر دوو ده‌زگاى ئیتلاعات و سوپاى پاسداران ده‌ستاوده‌ستى پێكراوه، ئه‌مه‌یش هه‌وڵێكى ئێران بووه له‌نێوان پابه‌ندبوونى نه‌رم به رێساكانى پێكدادان، له‌گه‌ڵ پێویستبوونى پاراستنى هه‌ژموونه‌كه‌ى له عێراق، زۆرجاریش هێزه‌كه به لاى سوپاى پاسداران بووه.
خاڵێكى جیاواز نییه كه ئێران ئه‌ندامێكى پاسداران بكات به باڵیۆز، هه‌موو ئه‌و باڵیۆزانه‌ى له ساڵانى رابردوودا له لایه‌ن ئێرانه‌وه دانراون، له‌و ده‌زگایه‌وه هاتوون كه له چه‌ندان وڵاتى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست چالاكه. به‌ڵام كه‌سایه‌تى محه‌مه‌د كازم هۆكار ده‌بێت، له‌وه‌ى بڕواى ئه‌وه هه‌بێت كه ئێران جیاوازییه‌ك له هاوكێشه‌ى عێراق دروست ده‌كات.
شه‌رق ئه‌وسه‌ت پرسیار له كه‌سایه‌تییەك ده‌كات كه نزیكه‌ى 15 ساڵه له‌م باڵیۆزه نوێیه نزیكه، ئایا دانانى ئه‌و خاڵى وه‌رچه‌رخان ده‌بێت له سیاسه‌تى ئێران؟ ئه‌و كه‌سه ده‌ڵێ، "ئامانج رێكخستنى زیاتره بۆ كۆششه‌كانى نووسینگه‌ى رابه‌ر، به واتاى ئه‌وه‌ى ئه‌م پیاوه به ته‌واوى دۆسیه‌ى عێراق وه‌رده‌گرێت". ئه‌و كه‌سایه‌تیه نزیكه‌ى باڵیۆزى نوێ ده‌ڵێ، "ئه‌و له‌وه راهاتوو به كرده له‌ژێر په‌رده بێت، به ناڕۆشنى و گوماناوى هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات، كارامه‌یى دیپلۆماسى نییه". هه‌روه‌ها ده‌شڵَێ، "ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵى دابنیشێ له شێوازى قسه‌كردن و بیروڕا تونده‌كانى بێزار ده‌بێت".
له رووى سیاسیه‌وه ئال سادق هه‌وڵ ده‌دات رێگریى له رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در بكات له پێكهێنانى حكومه‌ت هێزه‌كانى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى دوور نه‌خاته‌وه. وا ده‌رده‌كه‌وێت دوو كه‌سایه‌تى گره‌و له‌سه‌ر پیاوه نوێیه‌كه‌ى پاسداران ده‌كه‌ن، ئه‌وانیش نوورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا و هادى عامرى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى فه‌تحه. ئه‌م دووانه په‌یوه‌ندى دۆستانه‌یان له‌گه‌ڵ ئال سادق هه‌یه.
ئه‌ركى سه‌ره‌كى باڵیۆزى نوێ له عێراق هێشتنه‌وه‌ى هه‌ژموونى ئێرانه كه له حكومه‌تى ناوه‌ندى عێراقیش به‌هێز بێت، جیا له هێشتنه‌وه‌ى عێراق وه‌ك مه‌یدانێكى كاریگه‌ر بۆ گه‌یاندنى هاوكارى دارایى و لۆجیستى و سه‌ربازى بۆ ناوچه‌كانى تر‌ى وه‌ك به‌یرووت و دیمه‌شق. سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى ده‌ڵێ، "دانانى ئال سادق نموونه‌یه‌كى جیاوازى كارگێرى پێشكه‌ش ده‌كات بۆ په‌یڕه‌وكردنى سیاسه‌تى ئێران، ئه‌مه‌یش كاریگه‌رییه‌كى زۆرى له‌سه‌ر دانوستاندنى پێكهێنانى حكومه‌تى نوێ ده‌بێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment