کێڵگەیەکى گاز ئاڵۆزى دەخاتە نێوان سێ دەوڵەت بیروڕا

نوچەنێت:

سايمون هندرسۆن

لە مانگى ئادارى ئەمساڵ سعووديە و كوێت رێككەوتن لەسەر پەرەپێدانى كێڵگەكانى گازى سرووشتى بە دوورى (80) كيلۆمەتر لە كەناراوەكانى نێوانيان، بەڵام چوارچێوەيەكى زەمەنييان بۆ دەستپێكردنى كارەكانيان ديارى نەكردبوو، ئەو هەنگاوەى ئەو دوو وڵاتە ئێرانى تووڕە كرد، چونكە پێيوايە ئەم کارەى رياز و كوێت نزيكبوونەوەيە لە ئاوەكانى ئەو ناوچەيە و ئەوەش رێككەوتنێكى ناياساييە.

لەبەرانبەردا حكومەتى كوێت رايگەياند، "ئەو ناوچەيە بەتەواوى موڵكى كوێت و سعووديەيە." دواى دوو هەفتە بۆ دياريكردنى سنوورى ئەو كێڵگەيە، بەرپرسانى هەردوو وڵات پێشنيازى دانوستاندنيان لەگەڵ ئێران كرد،  بەڵام تا ئێستا ئەو پرسە هەستيارە بە هەڵواسراوى لەنێوانيان ماوەتەوە.

ئێران باسى كێڵگەى (ئارش)ى لە كەنداوى عەرەبى دەكات، ئەوەش لەكاتێكدايە كوێت و سعووديە ئەو كێڵگەى لە سنوورى ئاوى ئەو دوو وڵاتەيە ناويان ناوە (دوڕە) ئەگەرچى يەك كێڵگەش بێت، پرسيارەكە لێرە ئەوەيە ئەو بەشەى كەوتۆتە سنوورە ئاوييەكانى ئێران قەبارەكەى چەندە؟ زۆربەى پسپۆڕان پێيان وايە ئەو كێڵگەيە تواناى بەرهەمهێنانى بڕێكى زۆرى گازى شروشتى بۆ فرۆشتن هەيە.

هەرچەندە كوێت نەوتێكى زۆر بەرهەم دەهێنێت، بەڵام ئێستا سەرقاڵى بەرهەمهێنانى كارەبايە لە رێگەى گازى سروشتى، لە هەندێك كاتيش لە سەرچاوە دوورەكانى دەرباى كاريىبى گاز بەرهەم دەهێنێت، ئەوەش كارێكى زۆر نامۆيە. 

بەهەمان شێوە رياز پێى وايە گازى (دوڕە) سوودەكەى بۆخۆى دەبێت، دەتوانێت لەبرى نەوت بۆ وزە بەكاريبهێنێت، هەروەها دەشتوانێت لە رێگەى هەناردەكردنى قازانجێكى زۆرى لێ بكات، تەنانەت خودى ئێران پێويستى بە بڕێكى زۆرى گازى سروشتى هەيە، لەلايەكى تريشەوە لەگەڵ رووسيا ململانێيانە لەسەر نازناوى وڵاتى خاوەن گەورەترين يەدەگى گازى سروشتى لە جيهان.

ئەو ناكۆكيەى ئێستا لەسەر سنوورە ئاوييەكان مێژووێكى دێرينى هەيە، كاتێك بەريتانيەكان سنوورى كەناراوەكانى كەنداويان دياريكرد بەشێوەيەكى ئاڵۆزناويان نا (ناوچەى بێلايەن) ئەوەش بەهۆى شێوەى كۆچكردن و لايەنگرى هۆزەكانى ناوچەكە بوو.

لەگەڵ دۆزينەوەى نەوت ئەو ناوچەيە لەنێوان سعووديە و كوێت دابەشكرا، بەڵام دابەشكردنى داهاتەكان تا ئێستا جۆرێك لە ناڕوونى تێدايە، چونكە هەندێك جار ناكۆكى سياسى لەنێوان كوێت و سعووديەش دروست دەكات، لە (2018) محەمەد بن سەلمان شازادەى جێنيشين سەردانى كوێتى كرد، بەڵام لەپڕ لەبەر هەندێك هۆكارى باس نەكراو سەردانەكى كۆتايى پێهێنا، هەندێک بۆ ناكۆكى سياسى ئەو ناوچەيەى دەگێڕنەوە.

كێڵگەى (دوڕە/ئارش) يەكەم كێڵگەى گاز نييە درێژ دەبێتەوە بۆ سنوورەكان، بۆ ئەو حاڵەتانە ياساى نێودەوڵەتى ميكانزمى روونى بۆ وەبەرهێنانى هاوبەش و دابەشكردنى داهاتەكان داناوە، چونكە ئێران لەكەنداو لەگەڵ ئيمارات و قەتەر و سەڵتەنەى عومان لە كێڵگەى نەوت و گاز بەشدارە، لەگەڵ ئەوەش ناكۆكييەكانى نێوانيان لەسەر شێوازى بەشدارى سەرچاوەى گرتووە، كە تا ئێستا بەشێوەى دۆستانە چارەسەر نەكراوە.

لە (1990) بەشێكى پاساوەكانى سەدام حوسێن بۆ داگيركردنى كوێت پەيوەست بوو بە كێڵگە نەوتييە هاوبەشەكانى لە نێوان هەردوو وڵات.

دەستپنەێكردنى بەرهەمهێنانى گاز لە كێڵگەى (دوڕە/ئارش) بەهۆى ئەوەيە نزيكەى حەوت مليار دۆلارى دەويست، بۆ خۆپاراستن لەو رێكارانە پەنا دەبەنەبەر رێگەى هەڵە و دروستكردنى گرژیى سياسى نێوان وڵاتەكان، بۆيە پێويستە لەو قۆناغە واشنتن رۆڵى چاودێريكردن ببينێت، چونكە ئێران ناتوانێت لە ماوەيەكى نزيك دەست بە دەرهێنانى گاز لەو كێڵگەيە بكات، هەروەها ئەم دۆسيەش دەرفەتێكە بۆ وڵاتانى كەنداو دەڕەخسێنێت، تاوەكو بتوانن پێكەوە كاربكەن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین