فازڵ نەبی: حکومەت ناتوانێ پڕۆژە یاسای بودجە بنێرێتە پەرلەمان عێراق ناوچەکە و جیهان

لاڤین عومەر: نوچەنێت

حکومەتی عیراق ناتوانێ پڕۆژەیاسای بودجە بۆ ساڵی 2022 بنێرێتە پەرلەمان لەبەرئەوەی حکومەتێکی کاربەڕێکەرە، شارەزایەکی ئابوری دەڵێت: کاریگەرییەکی ئەوتۆی لەسەر عێراق نابێت چونکە یاسای ئیدارەی مالی هەیە.

دوای تێپەڕبوونی چوار مانگ لە ساڵی 2022 و شەش مانگ بەسەر هەڵبژاردنی عێراق، تا ئێستا نەتوانراوە بەهۆی ناکۆکی لایەنە سیاسییەکانەوە حکومەت پێکبهێنن.

ئایا حکومەتی ئێستای عیراق دەتوانێ پڕۆژەیاسای بودجە بنێرێتە پەرلەمان؟ ئەگەر نەتوانێ رووبەرووی چ کێشيیەک دەبێتەوە؟

ئەمڕۆ چوارشەممە (20/نیسان/2022) دکتۆر فازڵ نەبی بریکاری پێشوی وەزارەتی دارایی عێراق، لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت گوتی "بێگومان نەخێر ناتوانێ، لەبەر ئەوەی حکومەتێکی کاربەرێکەرە، هیچ دەسەڵاتێکی نییە کە هیچ پڕۆژە یاسایە بنێردێتە پەرلەمانی عێراق، بەتایبەتیش کە ئێمە هێشتا بێ هیوا نەبووین لە پێکهاتنی حکومەتی نوێی عێراق، جا بۆیە هەتا حکومەت خودی خۆی ئەو کارە ناکات، وەزارەتی پلاندانان زوو وەڵامی ئەو برادەرانەی دایەوە لە پەرلەمان، کە ئەوان ناتوانن هیچ پڕۆژە بودجەیەک رەوانەی پەرلەمان بکەن، زۆربەی حزبە سیاسییەکانیش وەڵامیان دایەوە، چونکە ئەگەر شتێکی وابکەن لە دادگای فیدڕاڵی عێراق سکاڵا لەسەر حکومەتی عێراق دەدرێت، حکومەتی عێراقیش کۆمەڵێک راوێژکاری هەیە بێگومان رێگە نادەن کە ئەو کارەبکرێت".

سەبارەت بە دواکەوتنی بودجەو کاریگەرییە خراپەکانی لەسەر رەوشی عیراق فازڵ نەبی دەڵێت "لە راستیدا کاریگەری خراپی زۆر نییە لەم ساتەی ئێستای عێراق، چونکە ئێمە یاسای ئیدارەی مالیمان هەیە، بەگوێرەی یاسای ئیدارەی مالی پشت دەبەستێتەوە سەر بودجەی ساڵی (2021) لەلایەنە بەکارکردنەکەی کە(70٪ ) بودجەیە هیچ گرفتێکی تێدانییە، عێراق دەتوانێت بەکاری بهێنێت بەگوێرەی یاسای ئیداری مالی (12/1) کە پێشتر بەکاری هێناوە لە ساڵی (2021) بەهەمان شێوە دەتوانێت لە (2022) خەرجی بکات، ئەوە لە لایەنە بەکارکردنەکەی لەلایەن ئیستسماری کە بە سنوری (30٪) بودجەیە بۆ ئەو پڕۆژانەی کە بەردەوامن و ئەگەر هاتوو لە ساڵی (2021) تەخسیساتیان هەبووبێت، دووبارە دەتوانێت پارەیان بۆ خەرج بکات، واتا ئەو پڕۆژانەی کە هەن و هێشتا تەواو نەبوون، دەتوانێت پارەیان بۆ خەرج بکات و تەواویان بکات، تەنیا ناتوانێت پڕۆژەی تازە بکات لە بودجەی ئیستسماری، تەنیا ئەوە خاڵەکەی کراوەیە، هەر بۆیە کاریگەری گەورەی نییە لەسەر عێراق و عێراق چەند ساڵیش وای لێهاتووە، لە ساڵی (2014) بودجەی نەبووە پشت بەستراوە بە بودجەی(2013) لە ساڵی (2020)یش بودجەی نەبووە پشت بەستراوە بە بودجەی ساڵی (2019)".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین