لە شەڕێکدا کەسێک کوژرا و دووکەسی دیکە برینداربوون عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

لە شەڕدا له‌به‌غدا که‌سێک کوژراوه‌ و سێ که‌سی دیکه‌ برینداربوون، یەکێک لە بریندارەکان دۆخی تەندروستی ناجێگیرە.

ئەمشەو چوارشەممە( 20/نیسان/2022) له‌ ناوچه‌ی ئه‌بوغرێب لە بەغدا، له‌ شه‌ڕی نێوان دوو گروپی چه‌کدار، چه‌کی سوک و مامناوه‌ند به‌کارهێندراوه‌ و له‌ئه‌نجامیشدا که‌سێک کوژراوه‌ و دوو که‌سی دیکه‌ش برینداربون که‌ یه‌کێکیان گوللـه‌ به‌رسه‌ری که‌وتوه‌ و دۆخی ته‌ندروستی ناجێگیره‌. 

بە پێی زانیاەییەکان، به‌مه‌به‌ستی ده‌ستگیرکردنی ته‌قه‌که‌ره‌کان هێزێکی ئه‌منی زۆر له‌شوێنی روداوه‌که‌ بڵاوه‌یان پێکراوه‌.

هاوکات هەر ئەمشەو شه‌ڕ و پێکدادانێکی دیکه‌ له‌ناوچه‌ی توسیه‌ له‌سه‌ر پردی دیاله‌ له‌به‌غدا، رویدا و که‌سێک برینداربووە‌. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین