توركیا یاداشتى ناڕه‌زایى به نوێنه‌رى عێراق ده‌دات
نوچه‌نێت
شه‌وى رابردوو 21ى نیسانى 2022 ماڵپه‌ڕى ئه‌نادۆڵى توركیا بڵاویكردووه‌ته‌وه، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركیا بانگهێشتى نازدار ئیحسان شێرزادى كردووه، كه نوێنه‌رى كاتى عێراقه له ئه‌نقه‌ره بۆ ئه‌وه‌ى په‌یامى ناڕه‌زایى پێبدات، له‌سه‌ر ئه‌و لێدوانه‌ى كه رۆژى چوارشه‌ممه‌ى رابردوو بڵاوكرایه‌وه.
رۆژى چوارشه‌ممه وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق ره‌تیكرده‌وه وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ توركیا بۆ هێرشه‌كانى سه‌ر په‌كه‌كه له سنوورى هه‌رێمى كوردستان هاوئاهه‌نگى له‌گه‌ڵ توركیا هه‌بێت. تانجۆ بیلگیج گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركیا ده‌ڵێ، "ئه‌م لێدوانه ئه‌نقه‌ره‌ى نیگه‌ران كردووه، بۆیه بانگهێشتى نوێنه‌رى عێراقمان كردووه، په‌یامى ناڕه‌زاییمان پێداوه".
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركیا باس له‌وه‌یش ده‌كات، عێراق وه‌ڵامى وڵاته‌كه‌ى نه‌داوه‌ته‌وه، له‌وه‌ى كۆتایى به بوونى په‌كه‌كه له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ى بهێنێ.
رۆژى دووشه‌ممه‌ى رابردوو توركیا ئۆپراسیۆنێكى سه‌ربازى بۆ سه‌ر هێزه‌كانى په‌كه‌كه له سنوورى هه‌رێمى كوردستان ده‌ستپێكرد، دواتر ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكى توركیا گوتى، "ئه‌م ئۆپراسیۆنه به هاوئاهه‌نگى له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراق كراوه".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment