توركيا پەلە دەکات لەدەرهێنانى گازى سرووشتى دەرياى ڕەش
نوچەنێت:
ئەمڕۆ شەممە (23/نيسانى 2022) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاويكردەوە، حكومەتى توركيا تێچووى دەرهێنانى گازى سروشتى كەمكردۆتەوە، كە ئێستا كۆمپانيا حكوميەكانى ئەو وڵاتە سەرقاڵى پەڕەپێدانى كێڵگەيەكى گازى سروشتين لە دەرياى ڕەش، بۆ ئەم مەبەستەش رەجەب تەيب ئەردۆغان، واژۆى لەسەر (10) مليار دۆلار كرد.
سەبارەت بە بڕى گازى خەمێڵندراو لەو كێڵگەيە، نزيكەى (14) مليار مەتر چوار گۆشەيە، كە بەمەش توركيا دەتوانێت يەك لەسەر چوارى گازى ساڵى (2026 و 2027) دابين بكات، ئەوەش راستەوخۆ كاريگەرى لەسەر هێڵەكانى گواستنەوەى گازى رووسى و ئازەربايجان و ئێران و گازى شلى ئەمەريكا و قەتەر و جەزائير دەبێت.
لەلايەكى ترەوە كۆمپانياى گازپڕۆم دوو گرێبەستى لەگەڵ كۆمپانياى پۆتاسى حكومەتى توركى واژۆكردووە، كە گرێبەستێكيان بۆ ئەوەيە ساڵانە تا كۆتاييهاتنى گرێبەستەكە (16) مليار مەتر چوارگۆشە گازى سروشتى بۆ بگوازێتەوە، گرێبەستى دووەم ساڵانە پێنج مليار و (75) مليۆمەتر گاز مەتر دەگوازێتەوە، كە لە كۆتايى ساڵى رابردوو جارێكى تر ئەو گرێبەستە نوێكراوە.
كۆمپانياى پۆتاش تەنيا بۆ ماوەى چوار ساڵ گرێبەستى بەگوێرەى نرخى ئەوروپا واژۆكردوو، بەوەش تێچووى گازى رووسى لەم مانگەدا بۆ هەر مەترێك نزيكەى (1200) بۆ هەزار مەتر چوار گۆشەبوو.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment