كوڕى جێگرى فەرماندەى سوپاى پاسداران كوژرا ئێران

نوچەنێت:

مەحمود ئابساڵان، كوڕى پەروێز ئابساڵانى جێگرى فەرماندەى سوپاى پاسدارانى ئێران لە پارێزگاى سيستان و بلوجستان كوژرا.

ئەمڕۆ شەممە (23/نيسانى 2022) ماڵپەڕى (تەنسيم) بڵاويكردەوە  چەند چەکدارێک هێرشیان کردووەتە سەر ئۆتۆمبێلی حوسێن ئەڵماسی، فەرماندەی یەکەی 110ی سوپای پاسداران لە ناوچەی سیستان و بەلوچستان و کەسێک بەهۆی هێرشەکەوە کوژراوە.

سەبارەت بە ناسنامەى كوژراوەكە، ناوى مەحموود ئابسالان، کوڕی پەرویز ئابسالان، فەرماندەی سوپای پاسداران لە یەکەی سەلمانی فارسی، كە شوفێرى ئۆتۆمبێلى باوكى بووە. 

سەپارەت بە ئەنجامدەرانى هێرشەکە، بەگوێرەى هەواڵەكە چوار كەس لە دواى هێرشەكە دەستگيركراون، بەڵام تا ئێستا دەزگا فەرمييەكانى ئێران هيچ روونكردنەوەيەكيان لەسەر ناسنامەى هێرشبەرەكان بڵاونەكردۆتەوە.

سەبارەت بە برينداربوونى پەروێز ئابساڵان سەرچاوەيەك لە فەيلەقى قودسى سەر بەسوپاى پاسداران رەتێكردەوە، ليوا حوسێن ماسى فەرماندەى ليواى (110) بريندار بووبێت. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین