ماكرۆن: ئەگەر من قسە لەگەڵ پۆتين نەكەم، ئەردۆغان قسەى لەگەڵ دەكات
نوچەنێت:
ئەمڕۆ شەممە (23/نيسانى 2022) ماڵپەڕى (ئەحوالى توركى) بڵاويكردەوە سەرۆكى فەڕەنسا لە ديدارێكى هاوبەشى لەگەڵ رۆژنامەنووسانى ئيتاڵيا و ئەڵمانيا فەڕەنسا رايگەياند، "من هاوڕام گفتوگۆكردن لەگەڵ سەرۆكى رووسيا ئەنجامى نابێت، بەڵام وڵاتانى ئەوروپا داوا دەكەن لە گفتوگۆكردن لەگەڵى بەردەوام بم."
لەبەشێكى ترى قسەكانى روونیكردەوە، "ئێمە لەدواى ئەوەى لە قسكردن لەگەڵ پۆتين بێهيوا بووين، بەرپرسيارێتى گفتوگۆكانمان لەگەڵ سەرۆكى رووسيا خستە ئەستۆى سەرۆكى توركيا و چين و هندستان، دواتر پڕۆسەى ئاشتى كەسانێكى دەرەوەى ئەوروپا لە ئەوروپا بنيادى دەنێنن، بۆيە ئەگەر زۆر قورسيش بێت، پێويستە ئەو گفتوگۆيانە بەردەوام بن."
سەبارەت بە گفتوگۆكانى رابردووش، ماكرۆن جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، "هەركات گفتوگۆم لەگەڵ سەرۆكى رووسيا كردبێت، ئەوە لەسەر داواى ڤۆلۆديمێر زيلينیسكى بووە، گفتوگۆکردن لەسەر ئاشتى زۆر پێويستە، چونكە رۆژێك دێت دەبێت ئەو شەڕە رابگيرێت، ئەوكات خۆمان بەشێك دەبين لەو ڕاگرتنى ئەو شەڕە."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment