داود ئۆغلۆ: داهاتى نيشتيمانى توركيا بەشێوەيەكى مەترسيدار كەمى كردووە
نوچەنێت:
ئەمڕۆ شەممە (23/نيسانى 2022) ماڵپەڕى (زەمانى توركى) بڵاويكردەوە، ئەحمەد داوا ئۆغلۆ رايگەياند، "لە (2016) كە دەستبەردارى پۆستى سەرۆك وەزيران بوون، داهاتى توركيا (864) مليار دۆلار بوو، بەڵام لە ساڵى رابردوو دابەزى بۆ (804) مليار دۆلار، ئەوەش زۆر مەترسيدارە."
لەبەشێكى ترى قسەكانى ئۆغلۆ ئاماژەى بەوە كرد، "ئەو دابەزينەى داهاتى توركيا لەكاتێكدايە، دەبوو ساڵى داهاتوو توركيا لە پلەى (10)مین وڵاتى ئابوورى بێت، نەك لە پلەى (20)مین وڵات بێت."
سەرۆكى پارتى ئايندە ئاماژەشى بەوە كرد، "حكومەتى ئێستاى توركيا بارى خەڵكى زۆر قورس كردووە، پێداويستييە سەرەكييەكانى ژيان نرخەكانيان زۆربەرزبۆتەوە، داهاتى هاووڵاتيان زۆر كەمى كردووە، ئەوەش وايكردووە خەونە ئابوورييەكانى توركيا بەهۆى بەرزبوونەوەى هەڵاوسان لەبار بچێت."
لە مانگى رابردوو، رێژەى هەڵاوسان گەيشتە (61%) ئەوەش رێژەيەكى زۆر مەترسيدارە، كە لە چەند ساڵى رابردوو بەو جۆرە نەبووە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment