لیوا عەبدولخالق تەڵعەت: ئەگەر هێزە چەکدارەکان شنگال چۆڵ نەکەن، پێویستە هێز بەکاربهێندرێت کوردستانی

نوچەنێت:

نوێنەری هەرێمی کوردستان لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، دەربارەى دۆخى شنگاڵ دەڵێت، دۆخى شنگال زۆر خراپە و چارەسەرکردنى کێشەکانى لە ئەستۆى حکوومەتى عێراقە.

ئەمڕۆ شەممە (23/نیسان/2022) لیوا عەبدولخالق تەڵعەت، نوێنەری هەرێمی کوردستان لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق بە ماڵپەڕى (PDK)ى ڕاگەیاند، دۆخی شنگال لە ڕووی ئەمنی زۆر خراپە، تاوەکو ھێزی میلیشیا و پەکەکە لە شنگال ھەبن دۆخی ئەو شارە خراپ دەبێت و ئاسایی نابێتەوە، چونکە بەردەوام حکوومەت شاند ڕەوانە دەکات و ھیچ ئەنجامێکی نابێت، تەنها ئەو ڕێککەوتنەی کراوە جێبەجێ بکرێت.

بە بۆچوونى لیوا عەبدولخالق تەڵعەت، ئەگەر پەکەکە و میلیشیاکان بڕیارى چۆڵکردنى شنگال کە لەلایەن حکوومەتى عێراقەوە دراوە جێبەجێ نەکەن، پێویستە ھێز بۆ چۆڵکردنیان بەکار بھێندرێت، ئەگەرنا دۆخەکە چارەسەر نابێت و خەڵکیش هەرگیز ناگەڕێتەوە شنگال.

دەشڵێت، حکوومەتی عێراق سنووری نێوان عێراق و سووریا ھەمووی تەڵبەند دەکات، ئەمەش بۆ ڕێگریکردنه‌ لە ھاتووچۆی چەکدارانى داعش و پەکەکە ھەروەھا ڕێگریکردن لە ئەنجامدانی کاری قاچاغچى.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین