فوئاد حوسێن: پێكهێنانى حكومه‌ت درێژه‌ ده‌كێشێ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

فوئاد حوسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق راگه‌یاند، هیچ كرانه‌وه‌یه‌ك بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراق نییه‌ و درێژه‌ ده‌كێشێ. ره‌تیشى ده‌كاته‌وه‌ توركیا له‌ هێرشه‌كانى هاوئاهه‌نگى له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراق هه‌بێت.

فوئاد حوسێن له‌ لێدوانه‌كانى بۆ ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى ئه‌لعه‌ره‌بیه‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 23 ى نیسانى 2022 باس له‌ پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراق كردووه‌، له‌گه‌ڵ هێرشه‌كانى توركیا بۆ سه‌ر سنووره‌كانى هه‌رێمى كوردستان. فوئاد حوسێن ده‌ڵێ، "دۆسیه‌ى پێكهێنانى حكومه‌ت درێژه‌ ده‌كێشێ، تا ئێستا هیچ كرانه‌وه‌یه‌ك له‌م باره‌یه‌وه‌ نییه‌".

سه‌باره‌ت به‌ هێرشه‌كانى توكیایش بۆ سه‌ر سنووره‌كانى هه‌رێمى كوردستان، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق ره‌تیده‌كاته‌وه‌ هیچ هاوئاهه‌نگییه‌ك له‌گه‌ڵ توركیا هه‌بێت، بۆ ئه‌و هێرشانه‌. ده‌شڵێ، "ئه‌م ئۆپراسیۆنانه‌ كۆن و نوێن".

فوئاد حوسێن داوایش له‌ وڵاتانى دراوسێ ده‌كات كه‌ خۆیان له‌ ئۆپراسیۆنى سه‌ربازى بۆ سه‌ر سنووره‌كانى عێراق به‌دوور بگرن.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین