مەولوود چاوشئۆغلۆ: هێڵى ئاسمانى تورکیامان بەڕووى ڕووسیادا داخست تورکیە

نوچەنێت:

وەزیرى دەرەوەى تورکیا ڕایدەگەیێنێت، "ئەو سەربازە ڕووسیانەى لە ڕێگەى فڕۆکەخانەکانى تورکیاوە گەشتى سووریا دەکەن، هێڵى ئاسمانى وڵاتەکەکەمان بە تەواوى بەسەر داخستن و چیتر ڕێگە بە هاتووچۆکردنیان نادرێت.

ئەمڕۆ شەممە (23/نیسان/2022) بەپێى هەواڵێکى ماڵپەڕى (A Haber)ى تورکى مەولوود چاوشئۆغلۆ، وەزیرى دەرەوەى تورکیا ڕایگەیاند، "ئەو فڕۆکە سەربازییانەى ئەفسەر و سەربازانى ڕووسى لە ڕێگەى هێڵى ئاسمانى تورکیاوە دەگواستەوە بۆ سووریا، هێڵى تورکیامان لەسەر داخستن."

مەولوود چاوشئۆغلۆ سەبارەت بەو بڕیارەى تورکیا زیاتر گووتیشى، "مانگى نیسان، دواین مۆڵەت بوو بۆ بڕیارى قەدەغەکردنى هاتووچۆى فڕۆکە سەربازییەکانى ڕووسیا لە تورکیاوە بۆ سووریا."

هەروەها وەزیرى دەرەوەى تورکیا جەختى لەوەشکردەوە، "پێشتر رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆمارى تورکیا، ڤلادیمێر پۆتینى سەرۆکى ڕووسیاى لەو بڕیارەى وڵاتەکەى ئاگادارکردبووەوە و مانگى نیسانیشى وەک دواین مۆڵەت بۆ قەدەغەکردنى گواستنەوە و هاتووچۆکردنى ئەفسەر و سەربازانى ڕووسیى لە فڕۆکەخانەکانى تورکیا پێڕاگەیاندبوو."

ئەوەش لە بڕیارەکەى هێڵى ئاسمانى تورکیادا هاتووە، ئەم بڕیارە "تەنها بوارى سەربازیى دەگرێتەوە و بوارى بازرگانى و مرۆیى ناگرێتەوە، خاوەن کۆمپانیا و بارزگارنەکان دەتوانن  دواى تەواوکردنى رێوشوێنە یاساییە نوێکانى تورکیا، بەردەوام بن لەکارەکانیان."

سەبارەت بە کاردانەوەکانى ڕووسیا بەرامبەر ئەو بڕیارەى تورکیا، وەزیرى دەرەوەى دەشڵێت، "لە ئەگەرى دروستبوونى هەر کێشەک لەگەڵ رووسیا لەسەر بەهۆى ئەم بڕیارە، هەردوولامان دەتوانین بە گفتوگۆ چارەسەرى بکەین."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین