ئايا پەيوەندى توركيا و فەرەنسا بەردەوام دەبێت؟ بیروڕا

نوچەنێت:

مانگی رابردوو لەناكاو ئیمانوێڵ ماكرۆن سەرۆكی، فەڕەنسا پلانێكی هاوبەشی فەرەنسی ــ یۆنانی ــ توركیاى بۆ گەیاندنی هاوكاری مرۆیی بۆ شاری ماریوپوڵی گەرمارۆدراوی ئۆكراینا رایگەیاند، هەرچەندە لەبەر بەربەستەكانی رووسیا جێبەجێ نەكرا، بەڵام ئەو دەستپێشخەرییە ئاماژەيە بۆ گۆڕانكاری لە پەیوەندییەكانی نێوان توركيا و فەرەنسا.

بەهۆی كاريگەرى رووسیا لەسەر هاوپەیمانی ناتۆ، شەڕی ئۆكراینا هاوئاهەنگی ئەنقەرەی لەگەڵ پاریس زیندوو كردەوە، بەڵام پارێزگاری لەو نزیكبوونەوە بەهۆی ناكۆكییەكانی نێوانیان كارێكى پێويستە، چونكە ماوەیەكی زۆرە متمانەیان بەیەكتر نەماوە، ئەوەش بۆتە ئالنەگەری لەبەردەم نزیكبوونەوەی نێوانیان.

بە درێژایی (10) ساڵی رابردوو لە قەیرانە جۆراوجۆرەكانی ئەو ناوچەیە، بەرژەوەندییەكانی فەرەنسا و توركیا دژ بە یەك بوون، لە (2014)  فەڕەنسا بەشداری لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە دەوڵەتی ئیسلامی كرد لە سووريا، بەڵام توركيا هاوئاهەنگى سەربازى لەگەڵ هێزە كوردييەكان رەتكردەوە، ئەوەش بە پاساوى ئەوە بوو هێزە كوردييەكانى سووريا بەشێكن لە پەكەكە، چەندين جاريش لەسەر هاوكارى ئەو هێزانە رەخنەى لە فەرەنسا گرتووە.

لەبەرانبەردا فەڕەنسا دژ بە رەوانەكردنى چەكدارانى سووريا بوو بۆ ليبيا، لەلايەكى تريشەوە دژ بە چوونى كەشتييە دەرياييەكانى توركيا بوو بۆ دەرياى ناوەڕاست، توركياشى بە پێشێلكردنى مافى يۆنان و قوبرس تۆمەتبار دەكرد، بەڵام بەپرسانى توركيا بەرگريان لەو هەوڵانەى خۆيان دەكرد.

لە مانگى تشرينى يەكەمى (2020) لەدواى كوژرانى سامۆيل باتى، مامۆستاى قوتابخانە لەسەر دەستى توندڕەوێكى ئيسلامى، ناكۆكيەكانى نێوانيان گەيشتە لووتكە، دووبارە گفتوگۆكان لەسەر فۆڕمى عەلمانيەت دەستى پێكردەوە، ئەنقەرە هۆكارەكەى كوشتنى ئەم مامۆستايەى بۆ ئەو فۆڕمە توندەى عەلمانيەتى فەڕەنسى گێڕايەوە، تا واى لێهات بايكۆتى بانگەشەى بەرهەمە فەڕەنسييەكان بكرێت، بەوەش گورزێكى گەورە بەر فەڕەنسا كەوت، دواتريش ئەردۆغان گومانى خستە سەر عەقڵيەتى ماكرۆن، پاريس پانگێشتى باڵيۆزى توركياى كرد.

لەلايەكى ترەوە ناكۆكييەكانيان لە ناو هاوپەيمانى ناتۆ كاريگەرى لەسەر پەيوەندى نێوان ئەندامانى ناتۆ دروستكرد بوو، لەدواى چوونى هێزەكانى توركيا لە چوارچێوەى ئۆپراسيۆنى كانى ئاشتى لە مانگى شترينى يەكەم لە (2019) بۆ ناوخاكى سووريا دژ بە يەكينەكانى پاراستنى گەل، ماركرۆن رايگەياند، "ناتۆ شەلەل دەماغ بووە، ناتوانێت لەرێگەى هەماهەنگييەوە ئەنقەرە لەو بڕيارە ستراتيژييە پاشگەز بكاتەوە."

لە تەمووزى (2020) كەشتييەكى فەرەنسى لە كەناراوەكانى ليبيا رووبەڕووى كەشتييەكى توركيا بۆوە، دواتر پاريس رايگەياند، "ئەو هەوڵە لە چوارچێوەى بەشدارى مانۆڕى پاسەوانانى دەريايى بووە، كە لە چوارچێوەى كارەكانى هاوپەيمانى ناتۆ لە دەرياى ناوەڕاست ئەنجامى دەدەن."

هەر لەو سەروبەندەدا ئاڵۆزييەكانى نێوان توركيا و وڵاتانى ترى ئەندامى ناتۆ زيادى كرد، واشنتن دژ بە كڕينى سيستەمى بەرگرى مووشەكى (ئێس400)ى رووسى وەستايەوە، كۆنگرێسى ئەمەريكا توركياى لە پڕۆگرامى فڕۆكەى (ئێف 35)ى ئەمەريكى دوور خستەوە، لە ناو ناتۆش ئەنقەرە هەڕەشەى رەتكردنەوەى پلانى بەرگرى لە وڵاتانى بەڵتيق و پۆڵندا كرد، بەڵام دواتر ئەوە بە ڤيتۆ چارەسەركرا.

دەستپێكردنەوەى هاوكارى نێوان فەڕەنسا و توركيا

سەرەتاى لێكنزيكبوونەوەى فەڕەنسا و توركيا دەگەڕێتەوە بۆ كۆنفراسى بەغدا بۆ هاوبەشى و هەنگاوەكانى مانگى ئابى ساڵى رابردوو، بەڵام هێرشى رووسيا بۆ سەر ئۆكراينا ئەو لێكنزيكتركردنەوەى خێراتر كرد.

هەردوولا وڵات رێكارى تونديان بۆ بەرەنگاربوونەوەى رووسيا و بەهێزكردنى ناوەخۆى هاوپەيمانى ناتۆ گرتەبەر، پاريس بەشدارى سەربازى بەرچاوى هەبوو لە بەرگرىكردن و وەڵامدانەوەى ناتۆ بۆ رووسيا، هەروەها وەڵامدانەوەى خێرايى ئەوروپا، بەرپرسانى باڵاى توركيا بە توندى دژ بە رووسيا وەستانەوە و هێرشەكانيان سەر كيێڤ سەركۆنە كرد، پێشتريش توركيا فڕۆكەى بێفڕۆكەوانى دابوو بە ئۆكراينا، ئەوەش كاريگەرى لەسەر پێگەى سەربازى ئۆكراينا هەبوو، لەلايەكى تريشەوە توركيا بەداخستنى گەرووى بۆسفۆڕ هەنگاوێكى مێژوويى دژ كەشتييەكانى رووسيا نا.

بە درێژايى ماوەى هێرشەكانى رووسيا پەيوەندى ديپلۆماسى و سەربازى توركيا و فەڕەنسا بەردەوام بووە، لە مانگى ئادار وەزيرانى بەرگرى هەردوو وڵات بە تەلەفۆن گفتوگۆكيان لەسەر دۆخى ناوچەكە كرد، لە پەراوێزى كۆبوونەوەى وڵاتانى ناتۆ ماكرۆن و ئەردۆغان كۆبوونەوە، بەرپرسانى فەرەنسا سەردانى توركيايان كرد و گفتوگۆيان لەسەر مانۆڕى هاوبەش لە رۆژهەڵاتى دەرياى ناوەڕاست كرد، ئەوەش لە پێناو بەهێزكردنى هێزە دەرياييەكانى هەردوو وڵات كرد، كە لەو ناوچەيە هاوپەيمانن.

ئامادەيى پاريس و ئەنقەرە بۆ بەلاناوەنانى كێشەكان و كاكردن لەسەر يەكيەتى ناو هاوپەيمانى ناتۆ، لە ئەنجامى ئەو گۆڕانكارييە ريشەييەى پەيوەندييەكانى نێوان رووسيا و ناتۆيە، بەتايبەت فەڕەنسا پێيوايە توركيا رۆڵى سەرەكى لە سەقامگيرى دەرياى ڕش هەيە، بۆ ئەمەش پشت بە جێبەجێكردنى رێككەوتنى مۆنترۆ دەبەستێت، هەروها پاريس پاڵپشتى هەوڵەكانى توركيا بۆ نێوەندگيرى ئۆكراينا و رووسيا دەكات، لەلايەكى تريشەوە ئەنقەرە ستايشى پابەندى فەرەنسا دەكات بەرانبەر هەڵوێستى سەبازى ناتۆ و كۆكردنەوەى پاڵپشتى مرۆيى بۆ ئۆكراينا.

باس لەوەش دەكرێت، كە بەهۆى هەندێك هۆكار ئەردۆغان پێويستى بەو نزيكبوونەوە هەبوو، لە (2018)وە بەهۆى قەيرانى ئابوورى پێگەى جەماوەرى دادەبەزێت.

ئەردۆغان چەندين ساڵە هەوڵدەدات ناسنامەى توركيا لە عەلمانى و ئەوروپييەوە بگۆڕێت بۆ ئيسلاميى و رۆژهەڵاتيى، بەڵام لە (1996) بەهۆى يەكێتى گومرگى نێوان توركيا يەكێتى ئەوروپا تا ئێستا ئابوورى وڵاتەكەى پەيوەستە بە ئەوروپا.

بەپشت بەستن بەو پەيوەندييە ئابوورييە، ئەردۆغان دەخوازێت فەڕەنسا و وڵاتە سەرەكييەكانى يەكێتى ئەوروپا رێكارەكانى يەكێتى گومرگى قووڵتر بكەنەوە، ياخود ئەگەر ئەوەش نەكەن، بەر لە هەڵبژاردنى ساڵى داهاتووى توركيا رەزامەندى دەربڕن بۆ هێشتنەوەى ئەو رێكارانە بۆ ساڵانى داهاتوو، چونكە لە ديدى ئەردۆغان بەهێزكردنى بازرگانى و وەبەرهێنان خاڵى سەرەكييە بۆ گێڕانەوەى بنكەى جەماوەرى بۆ هەڵبژاردنەكان.

ئايا ئەو نزيكبوونەوانە بەردەوام دەبێت؟

ئەگەر ئەو نزيكبوونەوە بەردەوام بێت، هاوكارى هەردوو وڵات دەبێت  بۆ ئەوەى بتوانن رووبەڕووى ئاڵنگەرييە هاوبەشان ببنەوە، هەروەها پێگەى هاوپەيمانى ناتۆ لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و دەيارى ناوەڕاست بەهێز دەبێت.

بۆ نموونە لە سووريا  ئەنقەرە و پاريس پێگەيەكيان هەيە، گفتوگۆى نێوانيان بۆ هاوكارى مرۆييەكان و چارەنووسى سياسى كورد لە دەرەوەى (يەكينەكانى پاراستنى گەل) بەهێز دەكات.

لە ليبيا هەردوولا هاوبەشبوون بۆ بەرەو دان بە هەڵبژاردنەكان و رێگرى لە دروستبوونى بۆشايەكى تر لەدەسەڵاتى ئەو وڵاتە، ئەگەر پەيوەندييەكانيان بەهێزتر بێت دەتوانانن زياتر چاو بەو پرسانە بخشێننەوە كە مەترسيان زياترە، وەك هەڵوەشاندنەوەى ميليشياكان.

لە دەريايى ناوەڕاست، كۆتاييهاتنى ئاڵۆزييەكانى نێوانيان دەبێتە هۆكارى ئاڵوگۆڕى زانيارى دەرييايى نێوان يەكێتى ئەوروپا و هاوپەيمانى ناتۆ، ئەوەش لە چالاكى ئيرينى و پاسەوانى دەريايى دەستپێ دەكات، بەمەش پێگەيەكى بەهێزتر و يەكگرتووتر لە رووى سەربازييەوە لە باشوورى رۆژهەڵات لەبەرانبەر بوونى سەربازى رووسيا بە ناتۆ دەدات.

هەروەها سەبارەت بە دەستپێشخەرييەكانى ئەو ناوچەيە، ئەنقەرە و پاريس دەتوانن هەماهەنگيان فراوانتر بكەن، بۆ ئەوەش دەتوانن دووبارە كڕينى سيستەمى بەرگرى (سامپ تى) زيندووبكەنەوە، كە سيستەمێكى مووشەكى زەوى ــ ئاسمانييە، كە توركيا دەتوانێت لە جێگەى سيستەمى (ئێس 400)ى رووسى دابنێت، كە بۆتەى مايەى ناكۆكى نێوان توركيا و ئەمەريكا.

لە (2018) ئەنقەرە و پاريس گرێبەستێكى هاوبەشيان بۆ سيستەمى كۆنسۆرتيۆمى فەڕەنسى ــ ئيتاڵى (يۆرۆسام) واژۆ كرد، بەڵام بەهۆى ناكۆييە سياسيەكانى دواى ئۆپراسيۆنى كانى ئاشى ئەو رێككەوتنە راگيڕا.

لەگەڵ ئەوەش دەكرێت فاكتەرى تر هەبێت بەربەست لەبەردەم ئەو لێكنزيكبوونەوە دروست بكات، ئەمڕۆ جارێكى تر دەنگدەرانى فەڕەنسا دەگەڕێنەوە سەر سندووقەكانى دەنگدان و گەڕى دووەمى هەڵبژاردنى سەرۆكايەتى دەست پێدەكات، ئەگەر ماكرۆن شكست  ئەگەر هەيە گۆڕانكارى لەو پرسانە دروست بكات، پرسى پاڵپشتى كورد لە سووريا، چونكە تا ئێستا  فەڕەنسا لە سووريا كورد بە هاوبەشى سەرەكى دەزانێت بۆ رێگرى لەگەڕانەوەى رێكخراوى تيرۆرستى داعش، هەروەها لە ليبيا بەرپرسانى فەڕەنسا توركيايان تۆمەتبار دەكرد بەوەى پابەند نابێت بە دەستوەرنەدان لە كاروبارى ئەو وڵاتە، بەڵام ئەنقەرە پێى وايە بوونى سەربازى لە ليبيا رەوايە، گومانيشى لە پڕۆژەى بێلايەنى فەڕەنسا  دژ بە حكومەتى دانپێدانراوى نێودەوڵەتى هەيە، بۆ ئەوەش پشت بە ديدگاى جياوازى پاريس دەبەستێت، كە تا ئێستا  پەيوەندى لەگەڵ گرووپە سەربازييەكانى تەبروق بەهێزترە، لەگەڵ حەفتەر هاوپەيمانن، كە لەلايەن رووسياوە پاڵپشتى دەكرێت، هەروەها ئەنقەرە رەخنە لەو هاوبەشيە نوێيەى نێوان فەرەنسا و يۆنان هەبوو.

پوختە

لەو قۆناغەى ئێستا دەسەڵاتدارانى باڵاى قەڕەنسا و توركيا پاڵپشتى لێكنزيكبوونەوە دەكەن، هەرچەندە بەربەستى گەورەش هەيە بەڵام واشنتن هاندەرە بۆ ئەو نزيكبوونەوە، پاڵپشتى ئەمەريشا بۆ ئاساييكردنەوەى دوو ئەندامى سەرەكى هاوپەيمانى ناتۆ، كارێكى زيرەكانەيە، چونكە دەبێتە بەهێزبوونى بەرەى يەكگرتوو لە چوارچێوەى ناتۆ.

سۆنەر چاغاپتاى، بەرێوەبەرى پڕۆگرامى توركيا لە پەيمانگەى واشنتن

بير مۆركويس، ئەندامى پرۆگرامى ئەوروپا و ئۆراسيا

لويس دوگێت گرۆس، ديپلۆماتكارى فەڕەسى و ئەندام لە پەيمانگەى واشنتن

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین