توركيا لە ئەفریقیا پەرە بە چالاكييەكانى دەدات شیکاری

نوچەنێت:

گۆڤارى ئيكۆنۆميست راپۆڕتێكى بڵاوكردۆتەوە، لەو ڕاپۆڕتە باس لە زيادبوونى چالاكييەكانى توركيا لە بوارى ئابوورى و سەربازى و ديپلۆماسى لە كيشوەرى ئەفريقيا دەكات، كە لە چەند ساڵى رابردوو بەشێوەيەكى بەرچاو زيادى كردووە.

توركيا لە وڵاتانى ئەفريقيا پێگەيەكى بەهێزى هەيە، بەتايبەت لە سۆماڵ پێگەى توركيا زۆر بەڕوونى لەو وڵاتە دەركەوتووە، بەهۆى توندوتيژى و ڕفاندنى هاووڵاتيانى بيانى كەمترين بيانى روولە مەقديشۆ دەكەن، بۆيە زۆربەى پڕۆژەكانى ئەو وڵاتە كۆمپانيا توركييەكان كارى تێدا دەكەن، ئەگەر سەيرى ژمارە و جۆرى پڕۆژەكان بكەين زۆربەيان توركين، بۆ نموونە لە سۆماڵ كۆمپانيەكى توركى سەرقاڵى دروستكردنى بەندرێكە، كۆمپانيەكى تر سەرقاڵى دروستكردنى هوتێلێك فڕۆكەخانەى نێودەوڵەتييە، هەروەها باڵەخانەى پەرلەمان دەزگايەكى توركى نۆژەنى دەكاتەوە، رێگەى سەرەكى مەقديشۆ كۆمپانييەكى توركى نۆژەنى دەكاتەوە،  هێڵى ئاسمانى توركى رۆژانە لە مەقديشۆوە گەشتى بۆ ئيستەنبۆڵ هەيە.

لە گەورەترين بنكەى سەربازى بيانى  ئەفسەرانى باڵاى توركيا مەشق بە پێنج هەزار سەرباز و پۆليسى سۆماڵى وڵاتە دەكەن و چەك و پێداويستيان بۆ دابين دەكەن.

ئۆمپانيا و باڵيۆزانى وڵاتانى تر دەخوازن لە ناوچەى سەوز كاربكەن، كە لەژێر پاسەوانى نزيك فڕۆكەخانەن، محەمەد يەڵماز ، باڵيۆزى توركيا لە سۆماڵ ئاماژە بەوە دەكات، "تەنيا ئێمە لە ناوچەى سەوزين."

سۆماڵ نموونەيەكى روونە لە كردنەوەى دەروازيەكى فراوانتر بۆ ئەنقەرە بەرەو كيشەوەرى ئەفريقيا، ئەو هەواڵانەى توركيا بۆ دۆزينەوەى بازاڕى نوێيە بۆ كاڵاكان و هەژموونى ديپلۆماسى.

لەسەرەتاى ئەو سەدەيە توركيا بايەخێكى زۆر كەمى بە ئەفريقيا و باشوورى ئەو بيابانە دەدا، لەبرى ئەفريقيا بايەخى بە رۆژئاوا دەدا و خەونى بە ئەندامبوونى لە يەكێتى ئەوروپا هەبوو، بەڵام لەگەڵ بێهيوابوونى لە رۆژئاوا، توركيا رووى كردە كيشەوەرى ئەفريقيا، ساڵى (2011) خاڵى گۆڕانكارى ئەنقەرە بوو، ئەردۆغان لەگەڵ بزنسمانانى وڵاتەكە و بەرپرسانى دەزگا خێرخوازييە ئيسلامييەكان سەردانى سۆماڵى كرد، كە ئەو ساڵە رووبەڕووى وشەكە ساڵى و  شەڕى ناوەخۆ بۆوە، ئەوەش هاوكارييەكى گەورە بوو بۆ ئەو وڵاتە.

ئەو سەردانەى ئەردۆغان، سەردانى يەكەم سەرۆكى وڵاتێكى دەرەوەى ئەفريقيا بوو بۆ ئەو ناوچەيە، ئەو سەردانە پەيوەندى توركياى لەگەڵ ئەو ناوچەيە قووڵتر كردەوە.

لە (2009) توركيا تەنيا (12) نێردەى ديپلۆماسى لە كيشوەرى ئەفريقيا هەبوو، بەڵام ئێستا (43) نێردەى هەيە، ئەوەش هاوكار دەبێت بۆ خزمەتگوازى باڵيۆزەكان بۆ فراوانكردنى كارى بازرگانى.

لە (2004) هێڵى ئاسمانى توركيا، تەنيا لە چوار وڵاتى ئەفريقيا هەبوو، بەڵام ئێستا لە زياتر لە (40) وڵات هەيە.

لە ساڵى رابردوو ئاڵوگۆڕى بازرگانى لەگەڵ ئەفريقيا گەيشتە (29) مليار دۆلار، لەو بڕە (11) مليار لەگەڵ باشوورى ئەفريقيايە، كە ئەوەش دەكاتە هەشت ئەوەندەى ساڵى (2003).

لە بوارى بيناسازى كۆمپانييا توركييەكان پشكيان لە كۆپانيا چينييە باڵادەستەكان وەرگرتووە، ئەوەش دەبێتە هۆى ئەوەى ئەو وڵاتانە كەمتر قەرز لە چين بكەن.

بەرپرسانى توركيا پێيانوايە كۆمپانيا توركييەكان نزيكەى (78) مليار دۆلاريان لە پڕۆژەكانى ئەفريقيا لە فڕۆكەخانە و ياريگە و مزگەوت خەرج كردووە، لە ساڵى رابردوو تەنزانيا گرێبەستێكى بە بڕى يەك مليار و (900) مليۆن دۆلار بۆ دروستكردنى هێڵێكى نوێى ئاسنى لەگەڵ كۆمپانيايەكى توركى واژۆكرد.

توركيا لە رێگەى هاوكارييە مرۆييەكانى بۆتە خاوەن هەژموون، پێشتر هاوكارييەكان لە رێگەى رێكخراوە نێودەوڵەتييەكانى وەك نەتەوە يەكگرتووەكان پێشكەش دەكرا، لە ساڵى (2003) لە (60%) هاوكارييەكانى توركيا بەو جۆرە دەگەينێندرا ئەو ناوچانە، بەڵام لە ساڵى (2019) ئەو بڕە بۆ لە (2%) دابەزى، راگەياندنى توركيش رۆژانە پێدانى خواردن و قوتابخانە و پڕۆژەى ئاوى لە راگەياندنەكان بەجوانتر نيشان دەدات.

ئەبيل ئەباتى ديميسى، كە لە ناوەندى (چام هاوس) كاردەكات، كە دەزگايەكى فيكرى بەريتانييە لە ئەديس ئەبابا دەڵێت، "توركيا بەوە بەناوبانگە، كاغەزى سپى واژۆ دەكات، بەتايبەت ئەگەر زۆر پێويستى بە هاوكارى ئابوورى و سەربازى هەبێت. لەو ناوچانەش پێويستى زۆريان بە هاوكارى ئابوورى يا سەربازييە."بۆيە توركيا ئامادەى ئەو كارەيە.

لەگەڵ ئەوەشدا جياوازييەكانى گەورەتر هەيە، لە كاتى شەڕى ناوەخۆى لايەنەكان لە سووريا ئەردۆغان سوپاى رەوانەى ئەفريقيا كرد، بازووى هێزى خۆى دەرخست، بۆ نمونە سەربازى توركى و چەكدارى سوورى بۆ بەرەنگاربوونەوەى خەليفە حەفتەر رەوانەكرد، كە لايەن ميسر و رووسيا و فەڕەنسا و ئيمارات پاڵپشتى دەكرا.

لەدواى ململانێكانى فەرەنسا و توركيا لە ليبيا ئەمجارە چووە ململانێكانى رۆژئاواى ئەفريقيا و كەناراوەكانى مەغريبى عەرەبى، لەوێ ئەردۆغان رووبەڕووى هەژموونى فەڕەنسا بۆوە و وەك داگيركەرێكى داپڵۆسێنەر ناساندى.

ئەو كاتەى ئيمارات و سعووديە لەگەڵ قەتەرى دۆستى توركيا كەوتنە ململانێ، ئەردۆغان لە سۆماڵ رووبەڕوويان بۆوە، توانى ململانێكەكە لەو كيشورە بباتەوە.

لەگەڵ نەيجيريا و سەنيگال و تۆگۆ رێكەوتنى سەربازى واژۆكرد، زۆربەشيان هەوڵدەدەن سوود لە ئەزموونى توركيا بۆ رووبەڕووى گرووپە ياخيبووەكان وەربگرن، ئەوەش وايكردووە رێژەى باڵيۆزانى ئەفريقيا لە توركيا زياتر بێت، زۆربەى ئەوانەى دەكرێنە باڵيۆز يا ژەنەڕاڵن و بەردەوامن لە بوارى سەربازى، ياخود پێشتر ژەنەڕڵ بوونە خانەنشين كراوون.

ئامانجى توركيا لەو ناوچەيە بەشدارى شەڕكردن نييە، بەڵكو فرۆشتنى چەكە بەو وڵاتانە، ئەگەرچى ناگاتە ئاستى وڵاتێكى وەك رووسيا، كە لە (2016  بۆ 2020) لە (30%) چەكى بە ئەفريقيا دەفرۆشتووە، ياخود چين لە (20%)ى چەكى فڕۆشتووە، بەڵام توركيا لە ساڵى رابردوو حەوت ئەوەندەى پێشوو چەكى فرۆشتووە،  كە بڕەكەى گەيشتە (328) مليۆن دۆلار، لە دوو مانگى يەكەمى ئەمساڵ گەيشتە نزيكەى (140) مليۆن دۆلار.

گرنگترين بەرهەمى سەربازى توركيا فڕۆكەى بێفڕۆكەوانە، كە ئێستا لە شەڕى ئۆكراينا تانكى رووسى بۆردوومان دەكات، لە ئەسيوبيا و ليبيا و مەغريب و توونسيش رۆڵى بەرچاوى هەبوو.

وڵاتانى ئەنگۆلا و نەيجيريا و روواندا بيريان لە كڕينى ئەو جۆرە فڕۆكە توركييە كردۆتەوە، ئەردۆغان لەدواى سەردانى ساڵى رابردووى بۆ ئەفريقيا رايگەياند، "بۆ هەر كوێ چووبين داواى فڕۆكەى بێفڕۆكەوانى بەچەك و بێ چەكيان لێكردووين."

سۆماڵ چەكى زياتر دەوێت، بەڵام بەهۆى گەمارۆى نەتەوە يەكگرتووەكان ناتوانێت بەدەستى بهێنێت، عەبدولقادر محەمەد نور، وەزيرى بەرگرى سۆماڵ رايگەياند، "توركيا هەرچى بۆ كرابێت هاوكارى ئێمەى كردووە، بەڵام لەو قۆناغەى ئێستا تەنيا دەتوانێت چەكى بچوكمان پێ بفرۆشێت."

ئەمەريكا چوارەم وڵاتى گەورە بوو چەكى بە ئەفريقيا دەفرۆشت، بەڵام بەهۆى ئەوەى هەندێك لەو وڵاتانە چەكەكانيان لە تاوانى جەنگ بەكارهێنا چيتر چەكى پێ نەفرۆشتن، بەڵام توركيا بايەخ بەوە نادات ئەو وڵاتانە چەكى توركى چۆن بەكار دەينن.

بەگوێرەى هەندێك زانيارى ئەو فڕۆكە بێفڕۆكەوانە توركيايانەى شەڕى ناوخۆى ئەسيوبياى يەكلاى كردەوە، دەيان هاووڵاتى سيڤيلى كوشتووە، بەهۆى بێدەنگى توركيا لەو كارەوە، توركيا يەكێكە لەو ژمارە وڵاتەى ئەسيوبيا متمانەى زۆرى پێ دەكات.

هەروەها محەمەد عەبدوڵا، سەرۆكى سۆماڵ ئەو سەربازانەى توركيا مەشقى پێكردبوون دژ بە ركابەرەكانى بەكارى هێنا، توانى خۆى لەسەر كورسى دەسەڵات بهێڵێتەوە، بەرپرسێكى ئەنقەرە دەڵێت، "ئێمە گوێ بەوە نادەين، بەكەسيش ناڵێين چ دەكەيت."

وەك چين و رووسيا كە بەفراوانى لەو ناوچانە بڵاوبووينە توركيا لە رێگەى دەستوەرنەدان وەك خاڵى فڕۆشتن برەو بە سياسەتەكانى دەدات.

ئەردۆغان توركيا وەك هێزێك و پاڵەوانێكى سيستەمى جيهانى كە داپەروەرى زياترى تێدا بێت نيشان دەدات، وامكيليى مين، ئەميندارى رێكخراوى بازرگانى كيشوەرى ئەفريقيا دەڵێت، "توركيا بەبێ پەردەى داگيركارى بۆ ئەو ناوچەيە هاتووە، ئەوەش تايبەتمەندييە بۆ ئەو وڵاتە."

ئەردۆغان كە هەنگاو بۆ پێشەوە دەنێت، ئاماژە بەوەش دەكات داگيرى بەردەوامە، لەسەرەتاى ئەمساڵ رايگەياند، "بەريتانيا و فەڕەنسا و داگيركەرانى رۆژئاوا لە بەتاڵان بردنى ئەڵماس و زێڕ و كانزا گرانبەهاكانى ئەفريقيا بەردەوامن."

لە ساڵى رابردوو برازاى فەتحوڵا گولەن تۆمەتبار بە كودەتا شكستخواردووەكەى ساڵى (2016) لە كينيا دەستگيرا راستەوخۆ رادەستى توركيايان كردەوە، هەروەها پێشتريش وڵاتانى ئەو كيشوەرە قوتابخانەكانى بزووتنەوەى خزمەتيان داخست.

بەرژەوەندى توركيا لە ئەفريقيا دوولايەنەيە، ژمارەى باڵيۆزخانەكانى سێ ئەوەندەى ساڵى (2000) ئێشتا گەيشتۆتە (37) باڵيۆزخانە، ساڵانە نزيكەى (14) هەزار قوتابى ئەفريقيا بۆ خوێندن لە توركيا وەردەگرێن.

دانيشتوانى ئەفريقيا لە توركيا يەكەى نيشتەجێبوون دەكڕن، كە ئەگەر بە (250) هەزار خانوونێك بكڕن، ئەوا پاسەپۆرتى توركيايان پێ دەدرێت، بەڵام ئێستا ئەو ياسايە هەموار كراوتەوە، بۆتە (400) هەزار دۆلار، لەلايەكى تريشەوە دراما توركييەكان بينەرێكى زۆريان لە هەموو ئەفريقيا هەيە، ئەوەش بۆتە بڵاوكردنەوەى هێزى نەرمى توركيا.

چوونى توركيا بۆ ئەفريقيا زۆر بەخێرايى گەشەى كرد، ئەوەش بووە بەر يەككەوتنى لەگەڵ هەندێك وڵاتى ترى دەرەكى، هەژموونى ئابوورى و سەربازى و ديپلۆماسى توركيا تا ئێستا بچووكترە لە ئەمەريكا و چين و هێزەكانى تر، كە پێشتر ئەو كيشەوەرەيان داگير كردبوو.

حكومەتى چين لە ساڵى رابردوو قەبارەى ئابوورى دوولايەنەى لەگەڵ ئەفريقيا (254) مليار دۆلار بوو، بەڵام توركيا تەنيا (29)مليار دۆلارە، هاوكارييە سەربازييەكانى توركياش ناگاتە وڵاتانى رۆژئاوا بۆ ئەو كيشوەرە، وڵاتێكى وەك ئەمەريكا شەش هەزار سەرباز و چالاكوانى لەو كيشوەرە بڵاوكردۆتەوە، دژ بە گەنجانى سۆماڵ و گرووپە جيهادييەكانى ناوچە كەناراوەكان شەڕدەكەن و مەشق بە هێزە ئەفريقيەكان دەكەن بۆ رووبەڕووبوونەوەى تيرۆر لەو ناوچەيە.

فەڕەنسا نزيكەى پێنج هەزار سەبازى لەو ناوچەيە، زۆربەيان لە كەناراوەكانن، بەگوێرەى راپرسيەكى كۆمپانياى پێرميس كە سەر بە كۆمپانيى گۆڤارى ئيكۆنۆميستە لەمانگى ئادارى ئەمساڵ راپرسيەكى ئەنجام داوە لە (72%)ى دانيشتووانى كين لە (58%)ى دانيشتووانى نەجيريا ئەمەريكا بە هاوبەشى متمانەپێكراوى ئەمنى خۆيان دەزانن.

ئێستا توركياش ئامادەيەيى يارييەكى درێژخايەنى تێدايە، لە ماوەى رابردوو كەناڵى (trt)ى بە زمانى فەڕەنسى كردەوە، ئامانجى لێى دانيشتوانى ئەفريقيايە.

وەزيرى بەرگرى سۆماڵ كە باس لە توركيا دەكات دەڵێت، "ئێمە ئێستا خاوەن پێداويستين، بەڵام كاتێك هەر دەرفەتێك هەبوو، ئەو دەرفەتە بە دۆستەكانمان دەدەين نەك بەوانەى تر، چونكە دۆستەكانمان لەكاتى پێويستى هاوكارييان كردووين.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین