توركیا: ئەو كارەی سەرۆكی ئەمەریكا دوو ڕووییە تورکیە

نوچەنێت:

جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمەریكا یادی (107) ساڵەی كۆمەڵكوژی ئەرمەنییەكانی كردەوە و بە جینۆسایدی ناوبرد، وەزیری دەرەوەی توركیاش ئەو كارەی بایدن بە دوو ڕوویی ناو دەبات.

ئەمڕۆ یەكشەممە (24/ی نیسانی 2022) ماڵپەڕی (ئاڕتی) بڵاویكردەوە سەرۆكی ئەمەریكا لە راگەیێندراوێك یادی كۆمەڵكوژی ئەرمەنییەكیانی كردەوە، لە بەشێكی راگەیێندراوەكە سەرۆكی ئەمەریكا هاتووە، "ئێمە بەڵێمان داوە دژ بە هەموو جۆرەكانی كاریگەری ڕق ببینەوە، دووبارە بەڵێنی خۆمان نوێ دەكەینەوە بە ئاشكرا رایدەگەیێنین دژ بە هەموو ئەو تاوانانە دەوەستینەوە."

لەبەرانبەردا وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە راگەیێندراوێكدا وەڵامی لێدوانەكانی سەرۆكی ئەمەریكای دایەوە، لە سەرەتای راگەینێندراوەكە هاتووە، "ئەنقەرە ئەو لێدوانانەی سەرۆكی ئەمەریكا رەت دەكاتەوە، ئەو جۆرە لێدوان و بڕیارانە راستییە مێژووییەكان بە پاڵنەری سیاسی دەشێوێنێت، هەمان هەڵەكانی ساڵی رابردوو دووبارە دەكاتەوە."

لەبەشێكی تری راگەێندراوەكەی وەزارەتی دەرەوەی توركیا هاتووە، "هەڵوێستی مرۆیی و ویژدانی وادەخوازێت هەموو جۆرە كارەساتەكان لە كاتی خۆی بەرز رابگیڕێت بەبێ جیاكاری ئایینی ئیتنی، توركیا رێز لە هەموو كارەساتەكانی دانیشتوانی دەوڵەتی عوسمانی دەگرێت، لەوانەش ئەرەمەنەكان، بەڵام هەر هەوڵێكی ئەو كارەساتانە وەك داردەستێكی ئامانجێكی سیاسی رەت دەكەینەوە."

لەلایەكی ترەوە مەولوود چاوشئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی توركیا لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردەوە، "بەكارهێنانی وشەی كۆمەڵكوژی بۆ رووداوەكانی ساڵی (1915) لەسەر زاری سەرۆكی ئەمەریكا روونترین نموونەی دووڕووییە."

لەبەشێكی تری قسەكانی وەزیری دەرەوەی توركیا دەڵێت، "هەندێك لە سەركردەكانی ئەوروپا لەو رۆژانەی رابردوو دەیانگوت، بەكارهێنانی وشەی كۆمەڵكوژی بەبێ بڕیاری دادگا ناسەپێت، راستە بەكارهێنانی وشەی كۆمەڵكوژی بۆ رووداوەكانی (1915) بە پاڵنەری سیاسیەیە، گوتنی بەبێ بڕیاری دادگا لەلایەن ئەو كەسانە روونترین نمونەی دووڕوویی ئەو سەركردانەیبە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین