ئەندامێکى مەکتەبى سیاسیى یەکێتى: هەڵوێستى بەغدا بەرامبەر هەرێم گۆڕاوە کوردستانی

نوچەنێت:

سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند، لە ئێستا هەڵوێستى بەغدا بەرامبەر هەرێمى کوردسستان هەندێک گۆڕاوە و جۆرێک لە هەڵوێستى ئەرێنى دەبیندرێت.

جێگەى وەبیرهێنانەوەیە، تا ئێستا هەرێمى کوردستان و بەغدا لەسەر پشکى هەرێم لە پڕۆژەیاساى بودجەى عێراق نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتنێکى کۆنکریتى، چاوەڕێش دەکرێ بۆ دەنگدان لەسەر بودجەى (2021)ى عێراق و یەکلایی نەکردنەوەى پشکى هەرێم، پەرلەمانى  عێراق نەتوانێ لەم نیزیکانە پڕۆژەیاساى بودجە پەسند بکات.

سەعدی ئەحمەد پیرە لە دیمانەیەکى ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ رووداو دەشڵێت، تەراجوعێک لە سیاسەتی بەغدا بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان دەبینرێت، ئەمەش ئاماژەیەکی ئەرێنییە، وە پەرلەمانى عێراقیش  زەحمەت بتوانێت دەنگ بە بودجە بدات.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین

ئەمانەش ببینە