سەربازگەى زێلکانى سوپاى تورکیا مووشەکباران کرا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

دژەتیرۆرى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، ئەمشەو چەند مووشەکێک ئاراستەى سەربازگەى زێلکانى سوپاى تورکیا کراوە و تا ئێستا زیانەکانى ئاشکرا نەکراوە.

ئێوارەى ئەمڕۆ (24/نیسان/2022) دژه‌ تیرۆری كوردستان لە لاپەڕەى فەرمى خۆیدا لە تۆڕى کۆمەڵایەتیى فەیسبووک ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە،  شه‌ش مووشه‌ك ئاراسته‌ی سه‌ربازگه‌ی زێلكانی سوپای توركیا له‌ ناحیه‌ی باشیكی سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا كراوه‌.

دژە تیرۆرى کوردستان لە بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەیدا ئاماژەى بەوەشکردووە، سێ لە مووشەکەکان لە نزیک سەربازگەکە کەوتوونه‌ته‌ خوارەوە، کە لە دووڕییانی عومەرقاپچی سەر بە ناحیەی باشیک ئاراستە کرابوون.

جێگەى ئاماژەپێدانە ئەمە بۆ چەندەمین جار بەمووشەک هێرش بکرێتە سەر سەربازگاى زێلکانى سوپاى تورکیا لە ناحیەى باشیک.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین