شیعه‌كان له دووباره‌كردنه‌وه‌ى ئه‌زموونى خه‌میس خه‌نجه‌ر ده‌ترسن
نوچه‌نێت
چه‌ند رۆژێكه بابه‌تى گه‌ڕانه‌وه‌ى سه‌ركرده‌كانى سوننه بۆ گۆڕه‌پانى سیاسى مشتومڕى له عێراق دروست كردووه، ده‌گوترێت ئه‌و كه‌سانه به هاندنى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى ده‌گه‌ڕێنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى پێگه‌ى حه‌لبووسى و خه‌نجه‌ر له‌ناو سوننه‌كان كه‌م بكه‌نه‌وه.
رۆژنامه‌ى مه‌دا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 24 ى نیسانى 2022 له راپۆرتێكدا باس له‌وه ده‌كات، هه‌ندێك له لایه‌كانى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه مه‌ترسیان له گه‌ڕانه‌وه‌ى سه‌ركرده سوننه‌كان هه‌یه، هه‌ر چه‌نده خۆشیان ده‌ستیان هه‌بووه له گه‌ڕانه‌وه‌یان چونكه به ئامانجى لێدانى پێگه‌ى محه‌مه‌د حه‌لبووسى و خه‌میس خه‌نجه‌ر ئه‌و كاره‌یان كردووه.
له رۆژنامه‌كه باس له‌وه كراوه، مه‌ترسییه‌كه ئه‌وه ئه‌و كه‌سایه‌تیانه مه‌یلیان به‌لا سوننه‌كانه‌وه هه‌یه و هیچ گره‌نتییه‌ك نییه هاوپه‌یمان بن، له نموونه‌ى خه‌میس خه‌نجه‌ر كه پێشتر له ساڵى 2018 به هۆى هاوپه‌یمانى فه‌تح گه‌ڕایه‌وه ناو سیاسه‌ت، كه‌چى دواتر چووه پاڵ حه‌لبووسى و ئێستا سه‌رۆكى فراكسیۆنى هاوپه‌یمانى سه‌روه‌رییه.
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر رافع عیساوى له‌لایه‌ن دادگا ئازاد كرا، دواتر عه‌لى حاته‌م سلێمان گه‌ڕایه‌وه به‌غدا، تارق هاشمیش باس له گه‌ڕانه‌وه‌ى خۆى ده‌كات و ده‌نگۆى ئه‌وه‌یش هه‌یه ئه‌حمه‌د عه‌لوانى له زیندان ئازاد بكرێت. هه‌موو ئه‌وانه له‌سه‌رده‌مى حكومه‌تى مالیكى به گه‌نده‌ڵى و تیرۆر تۆمه‌تبار كرا بوون.
زیاد عه‌رار توێژه‌ر له بوارى سیاسى بۆ رۆژنامه‌ى مه‌دا ره‌تى ده‌كاته‌وه ئه‌م كه‌سایه‌تیانه‌ى سوننه پێگه‌یان هه‌بێت و هیچ كاریگەریان لە پێکهێنانی حكومه‌ت هەبێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment