توركيا بڕى قازانجەكانى چەند مانگى ڕابردووى ئاشكرا دەكات شیکاری

نوچەنێت:

ئاژانسى (بلۆمبێرگ)ى ئەمەريكى بڵاويكردەوە، دواى ئەوەى بانكى ناوەندى  توركيا بۆ رێگرى لە هەڵاوسان رێژەى سووى دابەزاند، حكومەتى توركيا قازانجەكانى چەند مانگى رابردوو ئاشكرا دەكات. 

ئەو بانكانەى خرانە ناو بۆرسەى توركى بريتى بوون لە يايى كرديى، توركيا گارانتى، ئاكبانك، توركيا ئيچ، بەگوێرەى راپۆرتەكە  بەراورد بە هەمان ماوەى ساڵى رابردوو، قازانجى ئەو بانكانە سێ بۆ چوار ئەوەندە زيادى كردووە.

هەروەها لەبەشێكى ترى راپۆرتەكە هاتووە، ئەگەر هەيە لەو نزيكانە بانكى وەقفى توركيا قازانجى رابگەينێت، كە لە سێ مانگى يەكەمى ئەمساڵ لە (380%) قازانج كردووە، ئەوەش لەكاتێكدايە ئەگەر هەيە قازانجى هالك بانكى توركى بەراورد بە هەمان ماوەى ساڵى رابردوو بگاتە (3000%).

بەگوێرەى داتا فەرمييەكانى حكومەتى توركيا بانكەكانى توركيا بەراورد بە ساڵى رابردوو چوار ئەوەندە قازانجيان كردووە، كە بڕەکەى دوو مليار و (700) مليۆن دۆلارە، هۆكارەكەشى ئەو ئەزموونەيە كە توركيا لە ساڵى رابردوو لە رێگەى دابەزاندنى نرخى سوو دەستى پێكرد، بەوەش هەڵاوسان بەرزبووەوە، ئەوەش رەنگدانەوەى پاساوەكانى نوێكانى ئەردۆغانە بەرانبەر رێژەى بەرزى سوو، كە پاڵپشتى رێژەى هەڵاوسان دەكات.

ئەو سياسەتە نوێيەى توركيا لەبوارى ئەزموونى دراو گرتيتەبەر دەرفەتى بۆ وەرگرتنى قەرز لە بانكەكان رەخساندووە، كە فراوانى لە پەراوێزى پێدانى سوو كار بكەن، لە هەمانكاتيش قەرزى زياتر بدەنە كۆمپانيا و بەكاربەرەكان.

جيهان سارا ئۆغلۆ، پسپۆڕى بانكى رايگەياند، "بەگوێرەى پێشبينييەكانى ئێستا ئەگەر هەيە ئەمساڵ بانكەكان قازانجيان بگاتە (150%)، ئەگەرێكى تريش لە ئارادايە كە بانكى ناوەندى هەوڵى نزيكردنەوەى رێژەى سوو و هەڵاوسان لێكنزيك بكاتەوە،كە ئەگەر ئەو كارە بكات ئەوە  رێژەى قازانجە زۆرەكان پاشەكشە دەكەن، بانكى توركى لە چوار مانگى رابردوو هەندێك بەرزبۆتەوە، بەوەش توانيويەتى رێژەى لە (14%) تێپەڕێنێت."

لەلايەكى ترەوە تۆماچ نويتزل پسپۆڕى ئابوورى رايگەياند، "ئەو بەرزبوونەوە ئەوە دەگەينێت  لە سێ مانگى  ئەمساڵ بانكەكان قازانجێكى زۆريان كردووە، بەڵام لەوانەشە نەبێتە پاڵنەر پشكى بانكەكان بە رێژەى زياتر."

لەبەشێكى ترى قسەكانى رايگەياند، "ئەو بەربزبوونەوەیە پێشبينييەكان بۆ بەدەستهێنانى ئەنجامى بەهێز لە سێ مانگى يەكەم كەم دەكاتەوە، هەوڵەكانى حكومەتيش بۆ كەمكردنەوەى هاوسەنگى هەڵاوسان كارێكى سەرەكى دەبێت بۆ وەبەرهێنەرانى بيانى كە لە سەرەتاى ئەم مانگەوە گەڕانەوە بۆ توركيا."

بڕياريشە لە (27) ئەم مانگە بانكى توركيا قازانجەكانى خۆى ئاشكرا بكات، پاشان بانكى ئاكباند و گارانتى بانك و يايى كريدى لە دوو رۆژى دواتر دەست بە ئاشكراكردنى قازانجەكانيان دەكەن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین