گه‌ڕى پێنجه‌مى دانوستاندنى سعوودیه‌ و ئێران له‌ عێراق به‌ڕێوه‌چوو ئێران

نوچه‌نێت

لیژنه‌ى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى له‌ په‌رله‌مانى ئێران ئاشكراى كردووه‌، گه‌ڕى پێنجه‌مى دانوستاندنى سعوودیه‌ و ئه‌مریكا له‌ عێراق به‌ ئه‌رێنى به‌ڕێوه‌چووه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 25 ى نیسانى 2022 مه‌حموود عه‌باس زاده‌، گوته‌بێژى لیژنه‌ى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى له‌ په‌رله‌مانى عێراق بۆ رۆژنامه‌ى سه‌باحى عێراقى ئاشكرا كردووه‌، گه‌ڕی پێنجه‌مى دانوستاندنى وڵاته‌كه‌ له‌گه‌ڵ سعوودیه‌ به‌ ئه‌رێنى به‌ڕێوه‌چووه‌.

عه‌باس زاده‌ باس له‌ رۆڵى عێراق ده‌كات له‌ به‌ڕێوه‌چوونى دانوستاندنه‌كان و ده‌شڵێ، "به‌هێزكردنى په‌یوه‌ندى نێوان ئێران و سعوودیه‌ كاردانه‌وه‌ى ئه‌رێنى بۆ سه‌ر وڵاتانى ناوچه‌كه‌ ده‌بێت". جگه‌ له‌مه‌ هیچ ورده‌كارییه‌كى ترى دانوستاندنه‌كان ئاشكرا نه‌كراوه‌.

ئێران و سعوودیه‌ ماوه‌ى چه‌ندان ساڵانه‌ په‌یوه‌ندییان پچڕاندووه‌ و له‌ ململانێیه‌كى تووندان، ماوه‌ى ساڵێك عێراق هه‌وڵى ئاساییكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانیان ده‌دات و دانوستاندنه‌كانیان له‌ به‌غدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین