كۆنگرێسى ئه‌مریكا له‌ژێر هه‌شه‌ڕه‌یه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

پۆلیسى به‌رپرس له‌ پاراستنى كۆنگرێسى ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ رێكارییه‌ ئه‌منییه‌كان توندتر ده‌كات و ده‌ڵێ به‌گوێره‌ى زانیارى هه‌واڵگریى هه‌ڕه‌شه‌ى هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر كۆنگرێس هه‌یه‌.

 

ماڵپه‌ڕى BBC ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م چوارى ئادار بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، هه‌ڕه‌شه‌ى هێرشكردنه‌ سه‌ر كۆنگرێسى ئه‌مریكا هه‌یه،‌ بۆیه‌ ئه‌و هێزه‌ى پۆلیس كه‌ به‌رپرسه‌ له‌ پاراستنى ناوچه‌ى كاپیتۆڵ رێكارییه‌كانى توندكردووه‌.

پۆلیس له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێ به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییه‌ هه‌واڵگرییانه‌ى هه‌ن، هه‌ڕه‌شه‌ى هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر كۆنگرێس له‌لایه‌ن میلیشیایه‌كه‌وه‌ هه‌یه‌، به‌ڵام ناوى میلیشیاكه‌ى نه‌هێناوه‌.

ئه‌مڕۆ له‌ كۆنگرێس واده‌ى دوو دانیشتن له‌ ئه‌نجوومه‌نى پیران و نوێنه‌ران هه‌بوو. یه‌كه‌میان تایبه‌ته‌ تاوتوێكردنى پڕۆژه‌ یاساى ته‌رخانكردنى ترلیۆنێك و 900 ملیار دۆلار بۆ په‌تاى كۆرۆنا و ئه‌ویتریان له‌ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران بوو بۆ یاساى چاكسازى پۆلیس بوو.  به‌هۆى هه‌ڕه‌شه‌كانه‌وه‌ دانیشتنى دووه‌م دواخراوه‌.

له‌ شه‌شى مانگى كانوونى دووه‌مى رابردوو له‌لایه‌ن لایه‌نگرانى دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى پێشووى ئه‌مریكا هێرش كرایه‌ سه‌ر كۆنگرێسى ئه‌مریكا. 
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین