سەرۆک نێچیرڤان بارزانى و فەخرى کەریم کۆبوونەوە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەگەڵ فەخرى کەریم، كه‌سایه‌تیى سیاسیى عیراق کۆبووەوە و گفتووگۆیان لە بارەى هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمار و پرۆسەى سیاسى عێراقی کرد.

ئەمڕۆ سێشەممە (26/نیسان/2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان ‏پێشوازى له‌ فه‌خرى كه‌ریم ، كه‌سایه‌تیى سیاسیى عیراق كرد.‏

سەرۆکایەتیى هەرێم لە ڕاگەیێندراوێکدا دەربارەى ناوەڕۆکى کۆبوونەکە دەڵێت، "دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى سیاسیى وڵات، هه‌وڵه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنى ‏سه‌رۆكى كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیرانى داهاتووى عیراق، ته‌حه‌دییه‌كانى ئه‌م قۆناغه‌ و ‏پێشنبینییه‌كان بۆ داهاتووى پرۆسه‌ى سیاسى له‌ وڵات، گفتوگۆیان كرد و بیروڕایان گۆڕییه‌وه‌.‏"

ئەوەش لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، "هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێویستیى و گرنگیى هاریكاریى نێوان هێز و لایه‌ن و پێكهاته‌كانى ‏عیراق بۆ هه‌نگاونان به‌ره‌وپێشه‌وه‌ و ده‌رچوونى دۆخى سیاسى له‌ چه‌قبه‌ستوویى و گه‌یشتن به‌ ‏ده‌ره‌نجامێك كه‌ وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى دۆخى ئێستا و داهاتووى وڵات و پێویستییه‌كانى بێت.‏"

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین