وەزارەتی دەرەوەی عێراق: زەمینەی گفتوگۆ لە نێوان سعودیەو ئێران دروستبووە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند: زەمینەی لێکتێگەیشتن و گفتوگۆی دپلۆماسی لە نێوان سعودیە و تاران دروستبووەو گفتوگۆکان سەرکەوتووبوون.

ئەمڕۆ سێشەممە( 26/نیسان/2022)  ئەحمەد ئەلسەحاف، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئه‌ ڕاگەیاند: کەشوهەوای دانوستانەکانی نێوان سعودیەو ئێران، ئەرێنی بوون و زەمینەی پەیوەندی وگفتوگۆی دپلۆماسی دروستبووە. 

ئەحمەد سەحاف جەختی لەوەکردەوە: کە ماوەیەکە دیالۆگەکان دەستیپێکردوە، هێشتا درێژەی هەیە و ڕێگا دەگرێتە بەر بۆ هێنانەدی ئامانجەکانی گفتوگۆ، لەوانەش دەستپێکردنەوەی نوێنەرایەتی دیپلۆماسی لە نێوان ئێران و سعودی.

ماوەی شەش ساڵە پەیوەندی نێوان ئێران و سعودیە ئاڵۆزە و جەندین بابەتی ناکۆکی لەنێوانیاندا هەیە کە گرنگترینیان بە "دۆسیەی ئاسایش" ئاماژەی پێدەکرێت.

ماوەی ساڵێکە هەردوولا خوازیاری گفتوگۆ و دانوستانن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین