هادی عامری: سەرمان سوڕماوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح دەڵێت: لە گەڕانەوە و بەخشینی سەرکردە سوننەکان، کە بوونە هۆی ئەوەی داعش بتوانێت بەسەر بەشێکی زۆر لە خاکی عێراقدا زاڵ بێت، مایەی سەرسوڕمانە.

بە گوێرەی ئیسنا هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح رایگەیاندووە: لە گەڕانەوەی سەرکردە هاندەرەکانی خۆپیشاندانی ناوچە سوننە نشینەکان، کە تا ئاستێکی زۆر بوونە هۆی ئەوەی لە ساڵی 2014 داعش بەسەر بەشێکی زۆری عێراقدا زاڵ بێت کە زیانێکی زۆری ماددی و مرۆیی بەدواوە بوو، سەرمان سوڕماوە.

هادی عامری جەخت لەوەدەکاتەوە، کە لە ئەگەری هەر سازانێکی سیاسی کە بە-بەهای بەخشینی ئەم تاوانبارانەی بونەتە هۆی شەهیدبونی هەزاران گەنجی عێراقی، قبوڵ ناکەین.

هاوکات عامری داوای لە دەزگای دادوەری عێراق کردووە، کە بڕیارێکی گونجاو بدەن و تاوانباران دادگایی بکات و گوێ بە سەرزەنشتی هیچ سەرزەنشتکارێک نەدا و بیانکاتە پەند بۆ کەسانێک کە ناپاکی لە وڵات دەکەن.

ئەم لێدوانەی هادی عامری لەکاتێکدایە کە گەڕانەوەی(علی حاتم السیمان) بۆ بەغدا بووەتە هۆی دروستبوونی جەنجاڵی و بەرزبوونەوەی رای جیاواز لەناو گروپە سیاسییەکانی عێراق.

عەلی حاتم،  سەرکردەیەکی سوننەیە دوای هەشت ساڵ گەڕایەوە عێراق، دەگوترێت" پشتیوانی لە هێرشەکانی داعش بۆسەر عێراق کردووەو گوتویەتی: شۆڕشی عەشیرەتەکانی عێراقە".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین