دمیترۆ کولیبا: ڕووسیا دەیەوێ بە جەنگى سێیەمى جیهانى بمانترسێنێ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

وەزیرى دەرەوەى ئۆکراینا وەڵامى مۆسکۆ دەداتەوە لەسەر هەڵگیرسانى جەنگى سێیەمى جیهانى و پێیوایە تەنها چەواشەکردنى ڕایى گشتی کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى و جیهانە.

بەپێى هەواڵێکى ماڵپەڕى (سی ئێن ئێن)ـى توركى، دوێنێ (26/نیسان/2022) دمیترۆ کولیبا، وەزیرى دەرەوەى ئۆکراینا ڕاگەیاند، "مۆسکۆ بە جەنگى سێیەمى جیهانى هەڕەشە لە وڵاتانى ئەوروپا و ئاسایشى جیهان دەکات، ئامانجیش لەم قسانە تەنها دروستکردنى چەواشە و پێشویە لە جیهان."

سێرگى لاڤرۆڤ، وەزیرى دەرەوەى ڕووسیا، لە چەند ڕۆژى ڕابردوو لە دیمانەیەکى تەلەفۆنیدا باسى لە مەترسییەکانى جەنگى سێیەمى جیهانى کردبوو، هەروەها تیشکى خستەبووەسەر ئەگەرەکانى ڕوودانى ئەو جەنگە، لە وەڵامى قسەکانى لاڤرۆڤ دمیترۆ کولیبا دەڵێت، "ماناى ئەم جۆرە قسانە شکان و بەزینى ڕووسیا بەرامبەر ئۆکراینا دەگەیێنێت."

وەزیرى دەرەوەى ئۆکراینا جەختى لەوەشکردەوە، "وڵاتانى ئەوروپا بۆ پاراستنى خۆیان لە داگیرکارییەکانى ڕووسیا، پێویستە قەبارەى هاوکارییەکان زیاتر بکەن و پابەند بن بە بەڵێنەکانیان."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین