چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى به‌شدارى دانیشتنى داهاتووى په‌رله‌مان ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

په‌رله‌مانتارێكى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى ئاشكراى كرد، لایه‌نه‌كانى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى به‌شدارى دانیشتنى داهاتووى په‌رله‌مانى عێراق ده‌كه‌ن و سه‌رچاوه‌یه‌كیش ئاشكراى ده‌كات له‌ نزیكترین كاتدا چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى ده‌ستپێشخه‌رییه‌كى تر ده‌خاته‌ڕوو.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 27ى نیسانى 2022 ئیبتسام هیلالى په‌رله‌مانتار له‌ به‌ره‌ى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌ له‌ لێدوانێكدا ئاشكراى كردووه‌، لایه‌نه‌كانى ئه‌م به‌ره‌یه‌ى شیعه‌ به‌شدارى دانیشتنى داهاتووى په‌رله‌مانى عێراق ده‌كه‌ن، كه‌ بڕیاره‌ له‌ حه‌وتى مانگى داهاتوو به‌ڕێوه‌ بچێت، تایبه‌ت بێت به‌ ده‌نگدان به‌ پڕۆژه‌ یاساى پاڵپشتى فریاگوزارى ئاسایشى خۆراك. هیلالى ده‌ڵێ، "ئه‌گه‌ر دانیشتنه‌كه‌ تایبه‌ت بێت به‌م یاسایه‌ ئێمه‌ به‌شدارى ده‌كه‌ن".

له‌ چه‌ند دانیشتنى رابردوودا لایه‌نه‌كانى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى به‌شدار نه‌بوون، بۆ ئه‌وه‌ى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار په‌كبخه‌ن. 

هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار به‌ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى راگه‌یاندووه‌، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ یان سبه‌ى به‌ فه‌رمى چوارچێوه‌ى هاوئانگى ده‌ستپێشخه‌رییه‌كى تر به‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان ده‌دات، بۆ رزگاربوون له‌ بنبه‌ستبوونى پرۆسه‌ى سیاسى.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین