ململانێكانى نێوان توركيا و رووسيا و ئەوروپا لەسەر دەرياى ڕەش بیروڕا

نوچەنێت:

ماكسمليان هێس*

دەرياى ڕەش لەو شوێنە دەگمەنانەى جيهانە كە ناوچەيەكى فراوانى گرتۆتەوە، تەنانەت لە رووبەرە ئاوييەكانيش بەشێكى دەچێتەوە سەر باشوورى چين و كەنداوى عەرەبى و رۆژهەڵاتى دەرياى ناوەڕاستە، لەو ساڵانەى رابردوو بايەخى ئەو دەريايە زياتر بووە، لە (2019) كۆنگرێسى ئەمەريكا رەزامەندى لەسەر ئەوە نيشاندا چاوبە سياسەتى ئەمەريكا لە رۆژهەڵاتى دەرياى ناوەڕاست بخشێنێتەوە.

لە (2020) وەزارەتى دەرەوەى ئەمەريكا بەفەرمى هەڵوێستى نوێى بەرانبەر دەرياى باشوورى چين رايگەياند  كە تێيدا هاتووە، "ئەمەريكا  ئەو دەريايە بۆ بەكارهێنانى هێز رەتدەكاتەوە." لەو كاتەوەى يەكێتى سۆڤيەت رووخاوە كەنداوى عەرەبى خاڵى سەرەكييە لە سياسەتى دەرەوەى ئەمەريكا، هەر لەوكاتەوەش  شەڕەكانى ئەمەريكا لە عێراق و رۆڵى لە ململانێى سعووديە و ئێران پڕۆسەى گواستنەوەى نەوت و گازيش كارى لە پێشەنيەى واشنتن لە كەنداوى عەرەبى بوو.

بەڵام ئێستا وا لە دەرياى رەش دەڕواندرێت، كە سەرچاوەى دووەمى نيگەرانييەكانە، ئەوەش لەكاتێکدايە لە دواى شەڕى ساردەوە نزيكەى (10) شەڕ لە كەناراوەكانى ئەو دەريايە روويداوە، زیاترە لەو شەڕانەى لە دەرياكانى ترى جيهان روويداوە، لەڕاستيشدا پێويست ناكات ئەوە ببێتە شتێكى لەناكاو، كە دەرياى ڕەش شوێنى بەيەكگەيشتنى هێزە گەورەكانى وەك رووسيا و يەكێتى ئەوروپا و توركيا و هاوپەيمانى ناتۆ و ئەمەريكايە.

يەكێك لە نموونەكان لەسەر ئەو شەڕ و ململانێ درێژخايەنەى توركيا و پارتى كرێكارانى كوردستانە، كە تەنيا لە ماوەى حەوت ساڵى رابردوو نزيكەى شەش هەزار كەس لەو شەڕە كوژراوە، لە ساڵى (2015 و2017) لە ململانێكانى دۆنباس لە رۆژهەڵاتى ئۆكراينا نزيكەى شەش هەزار كەس كوژراوە، سنوورەكانى توركيا و يەكێتى ئەوروپا خاڵى سەرەكى قەيرانەكانى كۆچبەرانن تا ئێستاش ئاسۆكانى ئەو قەيرانە هەرماوە.

لەگەڵ ئەوەش ئامادەسازى بە شێوەيەكى باشتر بۆ رێگرى لەو پرسە ئەمنييانەى سەر دەرياى ڕەش گرنگە بۆ پێكهاتەى هێزەكانى ئەو ناوچەيە و بەرژەوەندييە تايبەتييەكانيان تێبگەين، كە بۆچى تا ئێستا تواناى پاراستنى ئاشتى ئەو ناوچەيان نييە.؟

ململانێى زلهێزەكان لە دەرياى ڕەش

يەكێك لە گرنگترين گۆڕانكارييە ستراتيژييەكان لە (2004) چوونى بولگاريا و رۆمانيا بوو بۆ ناتۆ، دواى سێ ساڵ بوونە ئەندامى يەكێتى ئەوروپا، لە ئەنجامى ئەوە رێگەيان دا كەشتييە جەنگييەكانى هاوپەيمانى ناتۆ زووتر بگەنە ئەو بەندەرانەى لەسەر ئەو دەريايە هەيە، هەرچەندە هەژموونى سەربازى ئەمەريكا بەراورد بە كەنداوى عەرەبى تەنانەت دەرياى باشوورى چينيش زۆر كەمە و چالاكييەكانى زۆر زياترە،  ماوەى  (18) ساڵ رووسيا بەردەوامە لەداواكردنى كشانەوەى هێزەكانى رۆژئاوا لەو دوو وڵاتە، بەڵام ئەو داوايانە لەلايەن سەركردايەتى ناتۆوە بە جددى وەرنەگيراوە.

مامەڵەكانى رووسيا لە ئۆكراينا و پاشان هێرشى بۆ سەر جۆرجيا لە (2008) پاڵنەرى ئەو بڕوايە بوو كە پێويستە دووبارە پێگەى ئاسايشى خۆى لە چوارچێوەى پاڵنەرى رۆژئاوا دوور لە دەرياى ڕەش بەهێز بكاتەوە، ڤلاديمێر پۆتين، سەرۆكى رووسيا لە كۆنفراسى ئاسايشى ميونيخ لە (2007) بە روونى ئەوەى راگەياند، كە بڕيارەكانى رووسيا پەيوەستە بە كشانەوەى هێزەكانى سۆڤيەت لە مۆلدۆڤا و جۆرجيا.

ساڵى داهاتوو مۆسكۆ هەوڵدەدات لە رێگەى داگيركردنى جۆرجيا وەك لايەنێكى سەرەكى بگەڕێتەوە دەرياى ڕەش، ئەوەشى لەڕووكەش دەردەكەوێت هێرشى رووسيا بۆ سەر ناوچەى ئۆسيتياى باشوو بەكارهێنانێكى ترى كرملينە بۆ تێكشاندنى گەلە كەشتييەكانى تەبليس بۆ پارێزگارى لەو كەناراوانە.

بۆردوومانكردنى بەندەرى سەرەكى بۆتى  و پێدانى مۆركى فەرمى بە كۆنتڕۆڵكردنى ئەبخازيا و ناوچەكانى سەر كەناراوەكانى رۆژهەڵاتى دەرياى ڕەش بەڵگەيە لەسەر زيادكردنى هەوڵەكانى رووسيا.

تێكشكاندنى بەرانبەرەكان پێچەوانەى هەڵوێستى نەوەدەكانى رووسيايە، كاتێك سزاكانى بەسەر تەبليس سەپاند و هاوكار بوو لە فشارخستنەسەر ئەبخازيا بۆ ئەوەى پارێزگارى لە هەوڵەكانى هەژموونى خۆى بكات، سەبارەت بە هەوڵەكانى هۆكارەكەى ئەوە بوو لە ساڵى (2008) مۆسكۆ هەندێك دەسەڵاتى لەو ناوچەيە لەدەست دابوو.

ململانێكانى ترى ناوچەى دەرياى ڕەش، لە ساڵانى (1991 و2008) هۆكارى لەدەستدانى باڵادەستى ناوچەيى و بێدەسەڵاتبوونى رووسيا بوو بەرانبەر بەو وڵاتانەى جيابوونەوە، لەگەڵ وەرگرتنى دەسەڵات لەلايەن ڤلاديمێر پۆتينەوە سەرۆكى رووسيا بڕياريدا شەڕ لە دژى چيچان  دەستپێ بكات، هەوڵيدا لەرێگەى توندوتيژييەوە پێگە رووسيا  بەهێزبكاتەوە، توركيا و چەند وڵاتێكى تر هەوڵياند دەدا  لەو بۆشايەوە پێگەى خۆيان فراوان بكەن.

خواستنى توركيا لەو ناوچانە

ئەنقەرە رۆڵێكى گرنگى لە ئاسايشى دەرياى ڕەش هەيە، بەڵام فۆكەس خستنەسەرى بەشێوەيەكى تايبەت ئەوە پشتڕاست بكاتەوە كە پەيوەندى توركيا و ناتۆ زۆربەى جار ئاڵۆزبووە، لەكاتى داگيركردنى عێراق لەلايەن ئەمەريكا و وڵاتانى ناتۆ پەيوەنديان باش نەبوو، لە پرسى كورد و شەڕى سووريا و قوبڕس و كۆمەڵێك پرسى تر پەيوەنديان باش نەبوو، تەنيا ئەوەندە هەيە توركيا ئەندامى ناتۆيە، بەڵام شوێن ئەجێندا تايبەتەكانى خۆى كەوتووە، بەتايبەتيش لە دەرياى ڕەش بەشێوەيەكى زۆر سەربەخۆتر لە هەر هاوپەيمانيەكى تر كاردەكات.

تا هێرشى ئەمجارەى رووسيا بۆ سەر ئۆكراينا توركيا لە مۆسكۆ نزيك دەبۆوە، هەر ئەوەش وايكرد سيستەمى مووشەكى بەرگرى (ئێس 400)ى رووسى كڕى، ئەمەريكا سزاى خستە سەر توركيا، هێڵى تورك سترتيمى لە (2020) دەستپێكرد، گازى سروشتى لە رووسيا دەكڕى، بەڵام ئەنقەرە و مۆسكۆ لە ململانێكانى ليبيا هێشتا لە دوو بەرەى بەرانبەر بوون، لەوەش گرنگتر لە ململانێى ئەرمينيا و ئازەربايجان توركيا دەرى خست كە نايەوێت لەبەرەى سەربازى رووسيا پێگەيەكى هەبێت، لەبرى ئەو ململانێيە ياخود هاوكارييە پێى وابوو دەتوانێت پێگەيەكى هەبێت.

لە ماوەى چەند ساڵى رابردوو ئەوە يەكەمجار نييە حكومەتى توركيا هەوڵدەدات دەرياى ڕەش وەك ڕێڕەوێ یان سنوورێك بۆ هێزە گەورەكان بەكاربهێنێت، لە گواستنەوەى گازى سروشتى رووسى رۆڵى لە تاكتيكى تر هەبوو، بەهەمان شێوە هەڕەشەكانى بۆ دووبارە داڕشتنەوەى پەيماننامەى مۆنترۆ لە چوارچێوەيەكى ياسايى رۆڵى بۆ كۆنتڕۆڵى دەرياى ڕەش هەبوو.

هەڵوێست و كارەكانى بەرانبەر ئۆكراينا هەوڵێكىى ترى ئەو داواييەمان بيردەخاتەوە، كە لە بەهێزكردنى پێگەى ستراتيژى خۆى لە دەرياى ناوەڕاست سەركەوتوو بوو، فڕۆكەى بەيرەكدارى توركى رۆڵى سەرەكى نەك تەنيا لە بەرگرى لە ئۆكراينا هەبوو، بەڵكو پێشتريش لە سەركەوتنى ئازەربايجان بەسەر ئەرمينيا لە (2020) رۆڵى يەكلاكەرەوەى هەبوو. 

گرنگترين كارێك كە لە دواى هێرەشەكانى رووسيا بۆ سەر ئۆكراينا كرابێت، توركيا رێڕەوە ئاوييەكانى نێوان دەرياى ڕەش و دەرياى ناوەڕاستى لەبەردەم هەموو كەشتييەك جەنگيەكانى رووسيا داخست، بەوەش مۆسكۆ نەيتوانى هيچ كەشتيەك رەوانە بكات، ئەگەرى بەهێزيش ئەوەيە ئەنقەرە بەردەوام بێت لە كۆنتڕۆڵكردنى دەرياى ڕەش، چونكە ئێستا بەراورد بە قۆناغى شەڕى سارد گرنگى زياترى هەيە.

تا ئێستا ئەردۆغان لەلاى واشنتن خۆشەويست نييە، لەدواى هەوڵى كودەتا شكستخواردووەكەى (2016) توركيا بەرانبەر ئەمەريكا هەستيارە، تەنانەت ئەگەر ئەمەريكاش وەك هێزێكى ناوچەيى سەيرى بكات، ئەوا رۆڵى ئەنقەرە لە ململانێكاني ئۆكراينا و ناگۆڕنۆكەرباخ جارێكى تر پێگەى توركيا بە گرنگيەوە لە ئاسايشى ئەو ناوچەيە دەرخستەوە، تێچوونى مامەڵەى رووسيا بەوجۆرە چارەنووسێكى خراپى دەبێت، بەهۆى خراپى بەڕێوەبردنى ئابوورى توركيا بەهۆى ئەردۆغانەوە، ئەمەريكا ناتوانێت هەموو كارێك دژ توركيا دووبارە بكاتەوە.

تەنانەت هێرشى رووسيا لە ديدى ئەمەريكا  گۆڕانكارى سياسەتى ئەو هێزەيە كە وەك هێزى گەشەسەندو فۆكەسى خستۆتە سەرچين، لێرەوەيە زاراوەكانى وەك (تەڵەى سۆسيديدس) و (ئاوڕدانەوە بەرەو لاى ئاسيا) هاتۆتە ناو گوتارى گشتى.

بۆيە زۆر گرنگە تێبينى ئەوە بكرێت پەكين وەك هێزێکى تازە گەيشتۆتە ئەو ناوچەيە، دەرياى ڕەش بەشێكى سەرەكى پشتێنە و رێگەى فراوانبوونى ژێرخانى ئابوورى و پەرەپێدانى تۆڕەكانى بازرگانييە، بەتايبەت لە جۆرجيا و بولگاريا و توركيا، هەرچەندە لە رۆمانيا و ئۆكراينا بەربەستى لە ناكاوى رووبەڕوو بۆوە.

دڵەڕاوكێكى چين بەرانبەر پاڵپشتى مۆسكۆ، بە ئاشكرا  هێرشى بۆ سەر ئۆكراينا هەندێك دڵنيايى دەبەخشێت، كە كاريگەرى بۆ سەر سيستەمى جيهانى نابێت، بەڵام لە دەرياى ڕەش سيستەمێكى فرەجەمسەرى دەچەسپێت.

دەرياى ڕەش كە بۆتە شوێنى بەيەكگەيشتنى هێزەكان  ئەوەش دەبێتە فاكتەرێك بۆ تێكچوونى سەقامگيرى، ئەردۆغان پێيوايە وڵاتەكەى لە جاران بەهێزترە، ڤلاديمێر پۆتين هەوڵى گێرانەوەى باڵادەستى وڵاتەكەى بەسەر ئۆكراينا دەدات، لەگەڵ ئەوەشدا لەو ناوچە و ناوچەى تر بەرەنگارى ئەمەريكا دەبێتەوە، لێرە وا دەردەكەوێت هێزە گۆڕاوەكان لە كۆكردنەوە و بەريەكەوتن لە كەناراوەكانى دەرياى ڕەش بەردەوام بن.

پرسيارى زۆر سەبارەت بە زيادبوونى رۆڵى چين هەيە، لە سايەى ئەو هەڵسەنگاندنە نوێەى دەرياى ڕەش وەك رێڕەوێكى بازرگانى بەهۆى گرنگى رووسيا و ئۆكراينا لە بازاڕەكانى كشتوكاڵى نێودەوڵەتي.

لەگەڵ ئەوەى توركيا پەيوەندى بە شەڕى بازرگانى لە رێگەكانى ترى وەك گەرووى مەلقا و كەناڵى سوێسەوە نييە، بەڵام ئاشكرايە ئەو هەڵسەنگاندنەش سەبارەت بە قەبارەى كاڵاى گوازراوە گونجاو نييە، لە ساڵى رابردوو رێگەى دەريايى باكوورى رووسيا ژمارەى پێوانەيى تێپەڕاند، (34) مليار و نۆسەد مليۆن تۆن كەلوپەلى پێدا گوازرايەوە، ئەوە لەكاتێدا گەرووى دەردەنيل لە دەرياى ڕەش (898) مليۆن تۆنى پێدا گوازراوە، كەناڵى يەك مليار و (27) مليۆن تۆنى پێدا گوازراوە.

ئەو شەڕە بازرگانييەى كە چاوەڕوان دەكرێت، توركيا هەژموونى خۆى دەقۆزێتەوە، مۆسكۆ تۆڵەى زياتر دەكاتەوە، كۆچى ناياسايى هەندێك هەڕەشە رووبەڕووى ئەو ناوچەيە دەكاتەوە.

لەسايەى مەترسييەكانى فرەجەمسەرى هاوسەنگى هێزە نا سەقامگيرەكان مەترسى ئەوەيان لێ دەكرێت وەك گۆڕەپانێكى تايبەتى ئەمنى ململانێ گەورەكان بگوازنەوە بۆ دەرياى رەش.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین