کوڕی بێنەزیر بۆتۆ وەک وەزیری دەرەوەی پاکستان دەستنیشانکرا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

بلاول بۆتۆ زرداری، سیاسەتمەدارێکی گەنج و کوڕی "بێ نەزیر بۆتۆ" سەرۆکوەزیری تیرۆرکراوی پاکستان، وەک سەرۆکی حزبی هاوپەیمان لەگەڵ حکومەتی نوێ ئەم وڵاتە، بووە سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی پاکستان.

بلاول زرداری  تەمەنی33 ساڵە، بە یەکێکە لە گەنج ترین سیاسەتمەدارەکانی پاکستان دەناسرێت. هەر لەسەرەتای گەیشتنە پۆستی سەرۆکایەتی پارتەکەی (حزبی خەڵک) کە دووەم حزبی بەهێزی ئەم وڵاتەیە، جەختی لە درێژەپێدانی رێگەی باپیری، زوڵفەقار عەلی بۆتۆسەرۆکوەزیرانی پێشوو و دایکییشی، بێ نەزیر بۆتۆ، کردەوە.

 بێ نەزیر بۆتۆ، لە دوو قۆناغ سەرۆکوەزیرانی پاکستان بوو. لە ساڵەکانی 1988- 1990 هەروەها1993- 1996لە حزبی خەڵک.

بێ نەزیر بۆتۆ، یەکەمین ژنە موسڵمان بوو لە مێژووی جیهانی ئیسلامدا، کە بگاتە پلەی پۆستی سەرۆکوەزیران لە وڵاتێکی ئیسلامی، هەر وەک باوکی زوڵفەقار علی بۆتۆ بۆچوونی سۆسیالیستی و سیکۆلار بوو. 

لە ساڵی 2007 دوای چەندین جار لە هەوڵی کوشتنی، لە 27ی دیسەمبەری2007 لە هێرشێکی تیرۆریستی خۆکوژی، لە شاری زاولپندی لە پارێزگای پەنجاب کوژرا.

دایکی بێنەزیر بۆتۆ، سیاسەتمەدار بووە و لە بنەماڵەیەکی ناوداری کوردی خوراسانی ئێران بووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین