ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ نه‌جه‌ف روویدا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

به‌یانى ئه‌مڕۆ بۆمبێكى چێنراو له‌ مۆڵێكى گه‌وره‌ى نه‌جه‌ف ته‌قیه‌وه‌ تا ئێستا زیانه‌ مادى و گیانییه‌كانى نه‌زانراون.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 28ى نیسانى 2022 بۆمبێكى چێنراو له‌ مۆڵێكى به‌ناوبانگى نه‌جه‌ف ته‌قیه‌وه‌ كه‌ به‌ سه‌نته‌رى بازرگانى به‌شیر ده‌ناسرێت.

سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى به‌ شه‌فه‌ق نیوزى راگه‌یاندووه‌، تیمه‌كانى فریاكه‌وتن به‌ره‌و شوێنى رووداوه‌كه‌ رۆیشتوون، به‌ڵام تا ئێستا قه‌باره‌ى زیانه‌ گیانى و مادییه‌كانى نه‌زانراون. تا ئێستا هۆكارى ته‌قینه‌وه‌كه‌یش نه‌زانراوه‌، كه‌ به‌ پاڵنه‌رى تیرۆر بووه‌ یان تاوانى تر؟

شه‌فه‌ق نیوز باسى له‌وه‌ كردووه‌ ئه‌م سه‌نته‌ره‌ بازرگانییه‌ چه‌ند رۆژێكه‌ كارى نۆژه‌نبوونه‌وه‌ى ته‌واو بووه‌، چونكه‌ دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر تووشى رووداوى گڕگرتن بووه‌ و له‌ ئه‌نجامدا داخرا بوو. به‌ڵام به‌ نیاز بوو به‌ هۆى هاتنى جه‌زنه‌وه‌ له‌ چه‌ند رۆژى داهاتوودا جارێكى تر بكرێته‌وه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین