مالیكى : وڵاتان ده‌ست له كاروبارى عێراق وه‌رناده‌ن به‌ڵكو فه‌رمان ده‌كه‌ن
نوچه‌نێت
نوورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 28ى نیسانى 2022 ده‌قى دیمانه‌یه‌كى بڵاوكراوته‌وه، تێیدا بۆچوونى خۆى له‌سه‌ر چه‌ندان مه‌سه‌له‌ى سیاسى ده‌خاته‌ڕوو.
سه‌باره‌ت به ده‌ستوه‌ردانى ده‌ره‌كى نوورى مالیكى دووپاتى ده‌كاته‌وه، كه ئه‌مه‌ریكا له په‌راوێزخستنى سیاسى رازى نییه و هۆشدارى به چه‌ند لایه‌ن و وڵاتانى ناوچه‌كه داوه، بۆ ئه‌وه‌ى واز له ده‌ستوه‌ردان بهێنن. مالیكى هه‌ر له‌باره‌ى ده‌ستوه‌ردان ده‌ڵێ، "هیچ كاتێك به قه‌د ئێستا ده‌ستوه‌ردان نه‌بووه، ئێستا فه‌رماندانه".
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانى باس له بنبه‌ستبوونى پڕۆسه‌ى سیاسى ده‌كات و ده‌ڵێ "ته‌نیا دوو لایه‌نه‌كه‌ى شیعه هۆكار نیین" مالیكى پێیوایه ناكۆكى نێوان كورد هۆكارێكى وه‌ستانى پڕۆسه‌ى سیاسییە و ده‌ڵێ، "هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار كلیلكى چاره‌سه‌رى بنبه‌ستبوونى سیاسییه".
نوورى مالیكى كه پێشتر دوو خول سه‌رۆكى حكومه‌ت بووه و خولێكیش جێگرى سه‌رۆك كۆمار بووه، دووپاتى ده‌كاته‌وه له ته‌نگژه‌كه له مانگى شه‌شه‌مى چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment