كۆشكى سپى ستايشى رۆڵى توركيا دەكات
نوچەنێت:
ئەمڕۆ پێنجشەممە (28/ى نيسانى 2022) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) بڵاويكردەوە، لەبەرانبەر هاوكارى و رێگەدان بە ئاڵۆگۆڕى تريفۆرد ريدى، هاووڵاتى ئەمەريكى و قوستەنتين ياريشنكۆى هاووڵاتى رووسى لەسەر خاكى توركيا، جين ساكى، وتەبێژى كۆشكى سپى لە كۆنگرەيەكى رۆژنامەوانى رايگەياند، "ماوەيەكى زۆرە ئەمەريكا و رووسيا سەرقاڵى ئاڵوگۆڕى ئەو دوو دەستگيركراوەن، دوێنێ ئەو دوو دەستگيرکراوەکە لەسەر خاكى توركيا ئاڵۆگۆڕكران، لێرەوە دەمانەوێت سوپاسێكى زۆرى حكومەتى توركيا بكەين بۆ رێگەدان بە ئاڵۆگۆڕى ئەو دوو دەستگيراکراوە لەسەر خاكى وڵاتەكەى."
لەبەشێكى ترى قسەكان جين ساكى ئاماژەى بەوە كرد، سەرۆكى ئەمەريكا لێخۆشبوونى تايبەتى بۆ يارۆشينكۆ دەركرد بەو ئامانجەى ئاڵوگۆڕەكە بێتە دى.
لەلايەكى ترەوە جيك سۆليڤان، راوێژكارى ئاسايشى نەتەوەيى ئەمەريكا لە لاپەڕەى فەرمى خۆى لە تويتەر رايگەياند، "وڵاتەكەى ستايشى ئەو هەوڵانەى توركيا دەكات، كە رۆڵى گرنگى هەبوو لە ئازادكردن و گەڕانەوەى تريۆرد ريد بە شێوەيەكى ئارام بۆ وڵاتەكەمان، ئێمە بەسوپاسكردن قەرزارى هاوپەيمانە توركەكانمانين بەرانبەر بەو هاوكاريە گەورەى بۆ ئێمە."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment