ده‌زگایه‌كى نهێنى سه‌دام ئاشكرا ده‌بێت !
نوچه‌نێت
رۆژنامه‌ى ئێندپێندنت چاپە عه‌ره‌بییه‌كه‌ى پوخته‌ى توێژینه‌وه‌یه‌كى بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه له لایه‌ن توێژه‌رێكى عێراقى به ناوى سه‌یار جه‌میل ئه‌نجام دراوه. راپۆرته‌كه دوێنێ چوارشه‌ممه به ناونیشانى "ده‌زگاى نهێنى حونه‌ین، كه رێگه‌ى بۆ سه‌دام حوسێن كرده‌وه فه‌رمانڕه‌وایى عێراق بكات" بڵاوكراوه‌ته‌وه.
له راپۆرته‌كه هاتووه، هه‌ر چه‌نده له عێراق چه‌ندان ده‌زگاى تر‌ى به‌عس هه‌بووه، وه‌ك فه‌رمانگه‌كانى ئه‌منى گشتى، هه‌واڵگرى گشتى، ئه‌منى تایبه‌ت، باره‌گاكانى گاردى كۆمارى "حه‌ره‌س جمهورى" كه‌چى ده‌زگاى حونه‌ین به گرنگترین ده‌زگاى به‌عس و سه‌دام دانراوه و رۆڵى هه‌بووه له به‌هێزكردنى پێگه‌ى به‌عس و خودى سه‌دامى دیكتاتۆر.
ئه‌م ده‌زگا نهێنیه عه‌بدولسه‌لام عارفى كوشتووه
و هه‌وڵى تیرۆركردنى مه‌لا مسته‌فایشى داوه
ناوى ده‌زگاكه چییه؟
ناوى ده‌زگاكه "حونه‌ین" بووه، ئه‌مه‌یش ناوی یه‌كێك له شه‌ڕه‌كانى مێژووى ئیسلامه، بۆچى به‌م ناوه ناوبراوه؟ كێ یه‌كه‌مجار ناوى له‌م ده‌زگایه ناوه؟ ئه‌مه دیار نییه، به‌ڵكو ته‌نیا له هه‌ندێك ئه‌و نووسین و توێژینه‌وانه هاتووه، كه باس له مێژووى حزبى به‌عس ده‌كه‌ن. رۆژنامه‌ى ئێندپێندنت ده‌ڵێ، "یه‌كێكه له‌و ده‌زگایانه‌ى كه هیچ یه‌كێك هیچی له باره‌وه نازانێت، ته‌نانه‌ت كه‌سه نزیكه‌كانى حزب و ده‌وڵه‌تیش. ته‌نیا ناوه‌كه‌ى نه‌بێت كه به ده‌زگاى حونه‌ین ناسراوه، تا ئه‌مڕۆیش كه‌س نازانێ نهێنى ئه‌و ناوه چییه و كێ لێى ناوه؟". سه‌یار جه‌میل كه توێژینه‌وه‌كه‌ى ئه‌نجام داوه باسى له‌وه كردووه، "حونه‌ین به ترسناكترین ده‌زگاى نهێنى داده‌نرێت كه مێژووى نوێى عێراق به خۆیه‌وه‌ى بینیوه".
كه‌ى ده‌زگاكه دروست بووه و كێ سه‌رۆكى بووه؟
وه‌ك له زانیارییه‌كانى رۆژنامه‌كه و توێژینه‌وه‌كه‌یش باسى له‌وه كراوه، سه‌دام حوسێن سه‌رۆكى ده‌زگاكه بووه. ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كرێت جێى سه‌رسوڕمانه و تا ئێستا نازانرێ چۆن سه‌دام بووه‌ته سه‌رۆكى ئه‌و ده‌زگا نهێنیه. چونكه ئه‌و كاته‌ى كه ئه‌و ده‌زگایه دانراوه، سه‌دام ته‌مه‌نى ته‌نیا 27 ساڵ بووه.
سه‌باره‌ت به ساڵى دامه‌زراندنى ده‌زگاكه‌یش باس له‌وه ده‌كرێت له‌دواى شكستى یه‌كه‌مى به‌عس له هه‌شتى شوباتى 1963 ئه‌و ده‌زگایه وه‌ك په‌رچه‌كردارێك له به‌رانبه‌ر شكسته‌كه دروست بووه. چونكه ئه‌و كات عه‌بدولسه‌لام عارف توانى به‌عسییه‌كان له ده‌سه‌ڵات دوور بخاته‌وه. له به‌شێكى تریش باس له‌وه ده‌كرێت پێشتر ئه‌و ده‌زگایه هه‌بووه له ناو كه‌شى ململانێى نێوان قه‌ومییه‌كان و شیوعییه‌كانى عێراق كه ئه‌مه له‌دواى كۆده‌تاى 14ى ته‌مووزى 1959 بوو، ده‌زگاكه دروست بووه.
باره‌گا و ئه‌ندامه‌كانى!
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییه كه‌مه‌ى هه‌یه، رێكخراوه‌كه ئه‌گه‌ر به‌ر له كۆده‌تاى 1963 بێت و یان دواتر بێت، ئه‌وا به نهێنى دروست بووه و كاتێك بووه كه به‌عس له ده‌سه‌ڵات نه‌بووه، بۆیه زۆربه‌ى باره‌گاكانیشى نهێنى بوون كه به حه‌شارگه "أوكار" ناوبراون. به‌ڵام دواتر كاره‌كانى بۆ كۆشكى نهایه‌وه گوێزراوه‌ته‌وه. ئه‌مه پێشتر له سه‌رده‌مى پاشایه‌تى كۆشكى "رحاب" بوو، به‌ڵام دواى 1968 كه جارێكى تر به‌عس هاته‌وه سه‌ر ده‌سه‌ڵات كۆشكه‌كه بوو به كۆشكێكى ده‌زگاى ئه‌من و به كۆشكى نهایه "كۆتایى" ناو ده‌برا، چونكه هه‌ر له‌وێ كۆتایى به نه‌یارانى به‌عس ده‌هێنرا.
تا ئێستا نازانێ بۆچى ده‌زگا نهێنییه‌كه‌ى سه‌دام ناونراوه حونه‌ین
سه‌باره‌ت به ئه‌ندامه‌كانى ده‌زگاى حونه‌ین توێژه‌ر باس له‌وه ده‌كات، سه‌دام كۆمه‌ڵێك لات "شه‌قاوه"ى هه‌ڵبژاردووه، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك ئه‌ندامى به‌عس كه جێى متمانه‌ى خۆی بوون، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌ندام بن، له ده‌زگاكه ناوى چه‌ند كه‌سێكیش هاتووه كه ئه‌مانه‌ن: وه‌هاب عه‌بدولوه‌هاب، جه‌بار كوردى، سه‌تار كوردى، نازم كزار، سعدون شاكر، سه‌میر شێخلى، سه‌باح میراز، فازڵ به‌راك، به‌رزان تكریتى و چه‌ندانى تر.
به‌ڵام هه‌ندێك له‌و كه‌سانه‌ى له سه‌ركرادیه‌تى به‌عس نزیك بوون، هه‌ندێك له‌و ناوانه ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه و پێیانوایه ئه‌و زانیارییانه ورد نیین و له هه‌واڵگرى ئه‌مریكا ناسراو به "CIA" وه‌رگیراون. یه‌كێك له‌وان نموونه‌ى به‌رزان تكریتى "براى سه‌دام" ده‌هێنێته‌وه و ده‌ڵێ، “ئه‌و كاته‌ى ده‌زگاكه دانراوه به‌رزان ته‌مه‌نى 14 ساڵ بووه”.
ئه‌ركى ده‌زگاكه چى بووه؟
ده‌زگاكه كه گه‌وره‌ترین پاڵپشتى بووه بۆ گێڕانه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى به‌عس له 1968 ساڵ، به‌ڵام هه‌ندێك له زانیارییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌مه ده‌زگایه‌كى سیاسى نه‌بووه، به‌ڵكو هه‌واڵگرى و ئه‌منى بووه، كارى سه‌ره‌كى تۆقاندن و له‌ناوبردن و تیرۆر بووه، هه‌موو ئه‌مانه‌یش به ناوى "له‌ناوبردنى نه‌یارانى حزب و ده‌وڵه‌ت". به‌گوێره‌ى توێژینه‌وه‌كه ئه‌م ده‌زگایه به‌رپرس بووه له چه‌ندان كرده‌ى تیرۆریستى له‌وانه كوشتنى عه‌بدولسه‌لام عارف و هه‌وڵى كوشتنى مه‌لا مسته‌فا بارزانى.
جیا له‌مه‌یش توێژه‌ر باس له‌وه ده‌كات ده‌زگاى حونه‌ین سه‌رچاوه‌ى له دایكبوونى هه‌موو فه‌رمانگه‌كانى سه‌دام حوسێن بووه به ئه‌منى و هه‌واڵگرى و تایبه‌تیشه‌وه. وێراى ئه‌م چه‌ند زانیارییه توێژه‌ر چه‌ندان جار دووپاتى ده‌كاته‌وه كه ده‌یان پرسیار هه‌ن له‌باره‌ى ئه‌و ده‌زگایه وه‌ڵامیان بۆ نییه، پێویستیان به به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه‌ى زیاتر هه‌یه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment