عێراق : دژى ئه‌وه‌ین ئابڵۆقه‌ى ئابوورى بخرێته‌ سه‌ر رووسیا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

فوئاد حوسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق پێشوازى له‌ لیشیا سرینیما وه‌زیرى بازرگانى هۆڵه‌ندا كردووه‌ و له‌ دیداره‌كه‌دا گوتوویه‌تى، "عێراق دژى ئه‌وه‌یه‌ ئابڵۆقه‌ى ئابوورى بخرێته‌ سه‌ر رووسیا".

ئاژانسى هه‌واڵى عێراق "واع" ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 28ى نیسانى 2022 بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، فوئاد حوسێن له‌ به‌غدا پێشوازى له‌ لیشیا سرینیما وه‌زیرى بازرگانى و هاریكارى گه‌شه‌پێندان له‌ حكومه‌تى هۆڵه‌ندا كردووه‌، له‌ دیداره‌كه‌دا داواى كردووه‌، هۆڵه‌ندا له‌ بونیادنانه‌وه‌ى ژێرخانى عێراق به‌شدار بێت.

له‌ به‌شێكى دیداره‌كه‌دا باسیان له‌ شه‌ڕى رووسیا و ئۆكرانیا كردووه‌، فوئاد حوسێن دووپاتى كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م شه‌ڕه‌ به‌رده‌وام بێت ئه‌وا كاره‌ساتێك مرۆیى رووده‌دات. 

فوئاد حوسێن ده‌ڵێ، "عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ نییه‌ ئابڵۆقه‌ى ئابوورى بخرێته‌ سه‌ر هیچ وڵاتێك، چونكه‌ ئابڵۆقه‌ خه‌ڵك ده‌كاته‌ ئامانج، عێراقیش مه‌ینه‌تى به‌ ده‌ست ئه‌مه‌ بینیوه‌".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین